ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ئامۆژگاری کوڕەکەی کرد و پێی گووت : ١٠ کار ھەیە پێویستە ئەنجامی بدەیت لەگەڵ ھاوژینەکەت بۆ ئەوەی بە ختەوەری بەدەست بێنی و پێویستە ئاگادار بی :
یەکەم و دووەم کار: ئافرەتان حەزیان لە ناز پێدانە و ئارەزوو دەکەن پیاوەکانیان خۆشەویستی خۆیانیان بۆ رابگەینن ، لەبەر ئەمە لەم بوارە رەزیل مەبە ، ئەگەر رەزیلیت کرد ئەوا ھاوژینەکەت دیوارێک لەسارد وسڕی لە نێوانتان دروست دەکات .
سێیەم کار : ئافرەتان رقیان لە پیاوی زۆر توندە و زاڵن بەسەر پیاوی لاواز ، لە بەرئەمە تا پێت دەکرێت ناوەندگیرانە مامەڵە بکە و ببە سەرچاوەی ئارامی ماڵەکەت .
کاری چوارەم : ئەوەی تۆ لە ھاوژینەکەت ئارەزووی پێدەکەیت ، ئەویش بەھەمان شێوە لەتۆی ئارەزوو دەکات ، وەک قسە خۆشی و پاک و خاوێنی و بۆن خۆشی ، چۆنت ئەو دەوێت ، پێویستە تۆش وەک ئەوە وابیت بۆ ئەو .
کاری پێنجەم : ماڵ شانشینی ئافرەتە و ئارەزوو دەکات لەم ماڵە وەک شاژن مامەڵە بکات ، نەکەی ھەرگیز ئەم شانشینە تێک بدەیت و لە تەختی شاھانە بیھێنیە خوارەوە ، گەر وات کرد ئەوا دوژمنێکت بۆ خۆت دروست کرد .
کاری شەشەم : ئافرەتان ئارەزوو دەکەن پیاوەکانیان بەدەست بھێنن و ماڵی باوکیان لەدەست نەدەن ، لەبەر ئەمە قەت نەکەی خۆت بخەیە تەرازووییەک لەگەڵ ماڵە خەزوورانت ، چونکە گەر تۆی ھەڵبژارد ئەوا دەبێتە نەیارێک نەک خۆشەویستێک و گەر ئەوانی ھەڵبژارد ئەوا تۆ لە دەست دەدات .
کاری حەفتەم : ئافرەت لە پەراسوویەکی خوار دروست کراوە ، ھەموو مرۆڤێکی کەموکوڕی خۆی ھەیە ، لەبەر ئەمە ھەموو شتێک چاک بکەیتەوە و ھەموو خەسڵەتەکانی بە دڵی تۆ بێت و بوار بدە ھەندێک خەسڵەتی خوودی خۆی بێت ، چونکە ئەو بەم شێوەیە دروست کراوە .
ھەشتەم کار : ھەندێک شت ھەیە لە ئافرەتان ناگوڕێت ، لەوانەیە ھەزار کاری چاک بکەی ، بەڵام یەک کاری نابەجێ لەبەرامبەر بکەی ئەوا ، چاکەکانت لە بیر دەکات و پێت دەڵێت خێرمان لە تۆ نەدیتووە ، لەبەر ئەمە ئەم خەسڵەتەی وات لێنەکات لێی دوور کەویتەوە ، چونکە لەناخەوە مەبەستی ئەو شتە نییە .
کاری نۆیەم : ئافرەتان بە ھەندێ قۆناغی لاوازی جەستەیی تێدەپەڕن ، خودای گەورەش ھەندێ پەرستشی لەسەر لابردوون لەم حاڵەتانە ، لەبەر ئەمە لەم کاتانە نەرم ونیان بە لەگەڵیان چونکە باری دەروونیان و جەستەییان گۆڕانکاری بەسەر دادێت و ئەوەش لە توانای خۆیان نییە .
کاری دەیەم : ئافرەت ئەمانەتە لەلات لەبەر ئەمە بەھەست و سۆز بە لەگەڵی و لێبوردە بە لەبەرامبەری ، ئەو کاتەش دەبێتە باشترین کەس بۆ تۆ .