»  هاوسەران

چۆن دڵی ھاوسەرەکەت داگیر دەکەیت؟!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خانمان پێویستە لەسەریان وەک سەرکردەیەک بتوانن دڵی ھاوسەرەکانیان داگیر بکەن و پارێزگاری لە خۆشەویستی بکەن، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن :

١.گرنکی دان بە ھاوسەرەکەت ، ئەمەش لەرێگەی :
* ئەو کاتەی نەخۆش دەکەوێت .
* لەکاتی ئاھەنگ و بۆنە تایبەتەکان وەک ساڵیادی ھاوسەرگیری و سالرۆژی لە دایک بوونی و ھەر بۆنەیەکی دیکە بێت، چونکە پەیوەندیتان پتەوتر دەکات . 
* ئەنجامدانی ھەندێک سەرکێشی و کاری چێژ بەخش لەگەڵ یەکتری و ھاندانی بۆ چالاکی جۆراوجۆر.

٢. گۆڕانگاری : 
زۆر گرنگە ماوە نا ماوە گۆڕانکاری بکەیت بۆ ئەوەی پەیوەندەیەکەتان بەچەق بەستوویی نەمێنێتەوە و ھەردەم گۆڕانکاری ئەرێنی رووبدات .

٣. گرنگی دان بە رێکخستنی ماڵەوە : 
پابەند بوون بە شتە کۆنەکان و دووبارە کردنەوەی ژیانی ھاوسەرگیری تووشی بێزار بوون دەکات، لەبەر ئەمە پێویستە چەند کارێکی نوێ ئەنجام بدەن وەک رێکخستنەوە ژوورەکان و گۆڕینی رەنگەکان و جوانکاری کردن لە ژوورەکان و وا باشترە ئەم کارانە بەیەکەوە ئەنجام بدەن .

٤. گرنگیدان بەخۆت :
یەکێک لەو بابەتانە کە زۆر پێویستە خانمانی ئەنجامی بدەن گرنگی دانە بە ستایلی خۆیان ودەکرێت ماوە نا ماوە ستایلی قژت یا جلوبەرگت بگۆڕیت و شتی سەرنج راکێش بۆ  ھاوسەرەکەت بپۆشی و سوپڕایزی بۆ ئامادە بکەیت .

٥. کەسایەتیەکی ئاسوودە بەخش بە : 
ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران پتەوتر دەکات و زەردەخەنە و پێکەنینی رۆژانەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ھێورکردنەوەی کەشی ماڵەوە و ھانی پیاوەکەت دەدات زووتر بگەڕێتەوە ماڵەوە و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر ببەن . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5688بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:09PM