»  هاوسەران

سوودەکانی نووستنی پیاو و ژن لە یەک کاتدا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

پێویستە ئافرەتان و پیاوان ئەوانەی پرۆسەی ھاوسەرگیرییان ئەنجامداوە ھەوڵبدەن کاتەکانی نووستنیان بەیەکەوە بێت، چونکە لەلایەک خۆشەویستی لەنێوانیان زیاد دەکات و لەلایەکی دیکە چەند سوودێکی گرنگی ھەیە لەوانەش : 
١.کێشەکان کەم دەکاتەوە : 
ھەندێک جار کێشەکان لەنێو ھاوسەران زیاد دەبێت بێ ئەوەی ھۆکاری سەرەکی ئەم کێشانە دیار بێت ، یەکێک لەم کێشانە بریتیە لە جیاوازی کاتی خەوتن ، چونکە ئەم جیاوازییە وا دەکات خۆشەویستی نێوانیان کەم بێتەوە ، چونکە ھەر یەکەیان لەکاتێکی جیاواز دەخەون و خەریکی کاری بە تەنیا دەبن و لەو دیکە دادەبڕێت، بەڵام ئەگەر کاتی نووستینان وەک یەک بوو ئەوا زۆربەی چالاکیەکان بەیەکەوە ئەنجام دەدەن و ھەست بە دڵخۆشی و بەختەوەری دەکەن لەگەڵ یەکتری . 
٢. گرنگی دان بە گفتوگۆ و تێکەڵ بوونی ھەردوو ھاوژین : 
بەھۆی سەرقاڵ بوونی ھاوسەران بەکاری رۆژانەی خۆیان ، ئەوا گفتوگۆکان لەکاتی رۆژدا زۆر کەم دەبێت ، لەبەر ئەمە کاتێک ھاوژینەکان بەیەکەوە دەچنە سەر جێگا ، رێگە خۆشتر دەبێت بۆ گفتوگۆیەکی ھێمنانە و ھەڵرشتنی ناخی خۆیان ، چونکە گفتوگۆی پێش خەو دڵەکان ئارام دەکاتەوە و ھێمنی بە ھاوسەرەکان دەبەخشێت. 
سەرچاوە | پێگەی یومیاتی 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5454بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 27 2019 3:04PM