نینۆک یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ و سوودێکی زۆریشی بۆ مرۆڤ ھەیە لەبەر ئەمە پێویستە پارێزگاری لێبکرێت بەردەوام ئاگاداری بیت و رێگە نەدەیت لاواز بێت، لەم بابەتە ھەندێک ئامۆژگارییەکەتان بۆ دەخەینە بۆ ئەوەی بتوانن بەھۆیەوە پارێزگاری لە تەندروستی نینۆکەکانتان بکەن و بە بەھێزی رایبگرن.
• جگە لە بەکارھێنانی نینۆک ھەوڵبدە (موبەرد) یش بەکار بێنی بۆ ئەوەی لاکانی بە شێوەیەک رێک دەربکەوێت .
• نینۆک تایبەتت با ھەبێت بۆ بڕینی نینۆکت و ھەر کاتێک پێستەی زیادە لە تەنیشتەکان دەرکەوت، بە نینۆک بڕ بیبڕە و نەکەی ددانت بۆ ئەم مەبەستە بەکار بێنی، چونکە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەکتریا بۆ ئەم ناوچەیە.
• ئەو خۆراکانە بخۆ کە یارمەتیدەرن بۆ بەھێزکردنی نینۆک و ھەروەھا ڤیتامینەکانی (A,C,D,E) بەکار بێنە بۆ ئەوەی نینۆکەکانت بەھێزتربن .
• ھەروەھا ئەو خۆراکانە بخۆ کە رێژەیە زۆر مادەی ئاسن و کالسیۆم و بیۆتینی تێدایە، چونکە ئەم کانزایانە جگە لەوەی نینۆک بەھێز دەکەن، کاریگەریان لەسەر قژ و رووخساریش ھەیە .
• رۆژانە بۆیە نینۆک بەکار مەھێنە، ھەروەھا ئەسیتۆنیش زۆر بەکار مەھێنە، چونکە ئەم مادەیە راستە بۆیەی نینۆک لێدەکاتەوە، بەڵام ئەم مادەیە مادەی کھولی لە خۆ دەگرێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی دەستت چرچ و لۆچ بیتن و ھەروەھا نینۆکەکان لاواز دەکات، ھەروەھا وا باشترە دەستت بە سابون بشۆی بۆ ئەوەی بەکتریا نەھێلێت.
• نینۆکەکانت بە کار مەھێنەبۆ لێکردنەوەی قەپاغی بیبسی ، چونکە نینۆکەکانت دەشکێنی.
• ھەرکاتێک شەوانە کرێمت لەدەستت دا، ئەوا دەستکێشێک لە دەست بکە بۆ ئەوەی نەرمی بە نینۆکەکانت ببەخشێت .
• ئەو بەرھەمانە بەکاربھێنە کە پێکھاتەی سروشتی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ئەو ڤیتامینانەی کە نینۆک بەھێز دەکات.
• رۆژانە چەند جارێک کرێمی تایبەت بە نینۆک بەکار بھێنە بەتایبەتی ئەو رۆژانەی کە ئاوێکی زۆر بەر دەستت دەکەوێت.
سەرچاوە | الموضوع