»  هاوسەران

چۆن درۆکردنی ھەرزەکاران چارەسەر دەکەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دایکان و باوکان دەبێتەوە ئەوەیە کاتێک منداڵەکانیان دەگەنە تەمەنی ھەرزەکاری پەنا دەبەنە بەر درۆکردن ، ئەمەش ئازاری دایک و باوکەکان  دەدات، چونکە ھیچ دایک و باوکێک ئارەزوو ناکات منداڵەکانی درۆبکەن ، بەڵام ئەم دۆخەش چارەسەری ھەیە و دەکرێ بەگرتنە بەری ئەم رێگایانە بەشێک لەم دۆخە  چارەسەر بکەیت . 
١.ھەموو کات منداڵەکەت ھان بدە راستگۆیانە قسە بکات و پاداشتی مەعنەوی بکە لەسەر قسە راستەکانی بۆ ئەوەی ھەرگیز بیر لە درۆکردن نەکاتەوە . 
٢. با منداڵەکە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت ، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت گەر ھەڵەیەکیشی کرد ، با فێر نەبێت بە درۆ خۆی دەرباز بکات ، بەڵکو فێری بکە کە بەرپرسیاریەتی کارەکەی لە ئەستۆ بگرێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش زەرەر بکات ئەوا لە دوور مەودا قازانج دەکات . 
٣. پارێزگاری لە ھێمنی کەسایەتی و لایەنی دەروونی ، پێویستە لە سەر دایکان و باوکان لەکاتی مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵەکانیان ھێمن ولەسەر خۆبن و خێرا پەنا نەبەنە بەر سزای جەستەیی ، بۆ ئەوەی منداڵەکە ناچار نەکەن درۆ بکات بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات لە کێشەکان . 
٤. بزانە ھۆکاری درۆکردنەکەی چیە ، گرنگترین کار کە پێویستە دایکان و باوکان ئەنجامی بدەن ئەوەیە کە بزانن منداڵەکەیان بۆ چی درۆ دەکات ، ھەروەھا لەسەریان پێویستە ھۆکاری درۆکردنەکە نەھێلن . 
٥. یاسای یەکلا کەرەوە دابنێ بۆ درۆکردن . پێویستە لە سەر دایکان وباوکان یاسایەکی خێزانی تایبەت بەخۆیان دابنێن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێربکەن درۆی نەکەن و لەناو ئەم یاسایەش سزای مەعنەوی ھەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە درۆ نەکەن. 
سەرچاوە | الموضوع 


671بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:34PM