»  هاوسەران

چۆن کەسایەتیەکی بەھێز بوونیات دەنێیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەموو کەسێک ئارەزوو دەکات کەسایەتیەکی بەھێزی ھەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو ھەوڵێک دەدات  ، چونکە کەسایەتی بە ھێز لە ناو کۆمەڵگە پێگەی تایبەتی ھەیە و وا دەکات رێزێکی زیاتری لێبگیرێت و راوێژی پێبکرێت لە کارەکان ، تۆش دەتوانی کەسایەتی خۆت بەھێز بکەی بە گرتنە بەری ئەم رێگایانە : 
١.لایەنی نەرێنی لە خۆت مەھێڵە : 
ئەگەر ھەمووکات  بیر لە لایەنی نەرێنی بکەیتەوە ، ئەوا ناتوانیت کەسایەتیت بەھێز دروست بکەیت ، بەڵام بیرکردنەوەی ئەرێنی وات لێدەکات سەرەتایەکی باش بوونیات بنێیت بۆ دروست کەسایەتیەکی بەھێز . 
٢. خوودی خۆت بناسە : 
بۆ بوونیات نانی کەسایەتیەکی بەھێز ، سەرەتا خۆت بناسە و خاڵی بەھێزی خۆت دیاری بکە و ئینجا بزانە خاڵە لاوازەکانت چین ، ئینجا کار بکە لە سەر بەھێزکردنی لایەنە بەھێزەکان و کەمکردنەوەی خاڵە لاوازەکان . 
٣. کارە لە پێشینەکانی خۆت دیاری بکە : 
ھەرکاتێک مرۆڤ توانی پرۆگرامێکی باش بۆ ژیانی خۆی دابڕێژێت ، ئەوا دەست دەکات بە بوونیات نانی کەسایەتی خۆی و دەزانێت چۆن کاتەکانی خۆی دابەش دەکات و بە چی سەرقاڵ دەبێت . 
لەم دۆخەدا مرۆڤەکە کاتەکانی خۆی دەقۆزێتەوە بۆ کاری باش و خۆی سەرقاڵ ناکات بە شتی لاوەکی لە ژیان ، خەڵکیش بە شێوەیەکی گشتی رێزی ئەو جۆرە کەسانە دەگرن . 
٤. بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بەخۆبوون 
پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی ھەوڵدەدەن کەسایەتی بەھێزیان ھەبێت ، متمانەیان بەخۆیان ھەبێت بۆ ئەوەی بتوانن متمانەی خەڵکی دەوروبەر بەدەست بھێنن ، دەکرێت بەشداری کۆڕ و سیمینارەکان بکەیت بۆ ئەوەی تێکەڵی گفتوگۆی رۆشەنبیرانە بیت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر پەیدا بکەیت . 
٥. بۆ دروست کردنی کەسایەتیەکی بەھێز پێویستە ئەم خاڵانەشت تێدا ھەبێت . 
* لەکاتی گفتوگۆ  نەرم و نیان و لەسەرخۆبە . 
* رەوشت بەرز بە و دووربکەوە لە قسەی ناشیرین . 
* دان بەخۆت دابگرە و زوو توڕە مەبە . 
* کەشێکی ئارام دروست بکە بۆ ئەوانەی کێشەیان ھەیە و ھەوڵبدە یارمەتیان بدەیت . 
* لەکاتی ھەڵەکردن داوای لێبوردن بکە و ھەڵەکان دووبارە مەکەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 


2115بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:35PM