»  جوانکاری

چەند ڕێگەیەکی سیحراوی بۆ سپیکردنەوەی ددان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

زۆرینەی مرۆڤەکان ئارەزوو دەکەن کە ددانەکان سپی بێت و ھەندێ پەنا دەبەنە بەر پزیشکی پسپۆڕ ، بەڵام ئەمە پارەیەکی زۆری دەوێت و ھەموو کەس لە توانای نییە ئەم پارەیە دابین بکات ،  ھەندێک رێگەی دیکەیان تاقیکردووتەوە ، ھەرچەندە لە رووی زانستی ئەوە نەسەلمێندراوە کە تاچەند کاریگەری ھەیە ، بەڵام ئەوانەی تاقیانکردووتەوە دەلێن سوودێکی زۆری بۆ ددانمان ھەبووە , گرنگترین رێگەکانیش بریتین لە : 
١.بەکارھێنانی خەڵووز : 
ھەندێک کەس ئەو رێگەیان تاقیکردووتەوە و دەڵێن ، دەتوانی ددانەکانی بە خەڵوز پاک بکەیتەوە بەڵام دەبێت بە وریایی ئەم کارە بکەیت ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ژەھرەکانی ناو دەم نەمێنێت و کلسی سەر ددانەکان ناھێلێت. 
٢. سەڵساڵی کاولین . (Kaolin clay) : 
ئەم جۆرە قورە کاریگەری ھەیە لەسەر نەھێشتنی کلسی سەر ددان و ھۆکارە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان . 
٣. پەلکی میوەکان : 
ھەندێک پەلکی میوە ھەیە کە دەبێتە ھۆی سپیکردنەوەی ددانەکان وەک ، پەلکی لیمۆ ، پرتەقاڵ و مۆز ، ئەمانە ھەموو ھۆکارن بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بە شێوەیەکی سروشتی .
 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3674بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jul 20 2020 10:23PM