لە جیھاندا بە ملیارەھا منداڵ ھەیە و ھەریەکەیان لە کۆمەڵگەیەکی جیاواز دەچیت ، لەگەڵ ئەمەش پێویستە ئەم منداڵانە مافی خۆیان پێدرێت و ئەرکەکانیان لە ژیاندا بۆ دیاری بکرێت .
گرنگترین مافەکانی منداڵێش بریتین لە :
١.مافی منداڵ لە ژیان :
مافی منداڵ لە ژیان ، مافێکی بنەڕەتی و گرنگترین مافیەتی ، لەبەر ئەمە پێویستە منداڵان ئەو مافەیان بۆ دابین بکرێت بە باشترین شێوە و ھەروەھا ئەو ھەلەی پێدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی گەشە بکات .
ئەم مافە بریتیە لە پاراستنی مافەکانی منداڵ لەو ساتەی لە دایک دەبێت تا گەورە دەبێت و پێویستە لەسەر ھەموو لایەم بیپارێزن لەھەموو شتێکی ناخۆش .
٢. مافی منداڵ لە فێربوون :
فێرکردن یەکێکی دیکەیە لە مافە گرنگەکانی ژیان بۆ منداڵ و پشتگوێ خستنی کاریگەری خراپی لەسەر دوارۆژی منداڵەکە دەبێت ، چونکە فێربوون لە قوتابخانە دەرگاکانی دوارۆژ بە رووی منداڵەکە دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی خۆی بگات، پێویستیشە لەسەر دایکان و باوکان ئەم مافە بە باشترین شێوە بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و ھانیان بدەن لەسەر بەردەوام بوون و بەدیھێنانی خەونەکانیان .
٣. مافی منداڵ لە تەندروستی :
ئەم مافەش گرنگترین بە نرختین مافە بۆ منداڵ و کەسانی دیکەش بە شێوەیەکی گشتی ، چونکە ھیچ مرۆڤێک ناتوانێت ژیانێکی باش بژیت ، ئەگەر مافە تەندروستیەکانی دابین نەکرابێت ، ئەم مافانەش بریتی دەبێت لەدابین کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دابین کردنی ئاوی پاک و ژیان لە کەشێکی ئارام و تەندروست .
سەرچاوە | الموضوع