»  رەمەزان

نیشانەکانی شەوی قەدر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

شەوی قەدر چەند نیشانەیەکی ھەیە کە ئاماژەن بۆ ئەم شەوە پیرۆزە ، ھەرچەندە بە دڵنیایی نازاندرێت چ شەوێکە بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەند نیشانەیەکی تایبەتی ھەیە کە دەکرێت بەم نیشانانە بناسرێتەوە . 
پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموودەیەکدا دەفەرمووێت :  نیشانەکانی شەوی قەدر بریتین لە ، شەوی ساماڵ دەبێت و مانگ تێدا بەدەردەکەوێت و بۆ بەیانیەکەی خۆر تیشکی نابێت و وەک مانگی شەوی قەدر دەبێت ، ھەروەھا لەم شەوەدا شەیتانەکان کەلەپچە دەکرێن و ناتوانن دەربچن .

ئەو نیشانانەی لەم فەرموودەیە ھاتووە بریتین لە : 
خۆری دوای شەوی قەدر ھیچ تیشکێکی نابێت . 
شەوی قەدر نە سارد دەبێت و نە گەرم . 
ئاسمان زۆر ساف دەبێت و مانگ لەدەرەوە دیار دەبێت . 
 فریشتەکان بڵاودەبنەوە و شەیتانەکان دەبەسترێنەوە . 
سەرچاوە / الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1805بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 20 2020 4:40PM