»  رەمەزان

ھۆکارەکانی توڕەبوون لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەندێک لە موسڵمانان لەکاتی بەرۆژوو لە مانگی رەمەزانی پیرۆز زووتر توڕە دەبن ، ھەرچەندە نابێت ئەم خەسڵەتەیان ھەبێت ، بەڵام ھەندێک ھۆکار ھەیە کە وا دەکات ئەو کەسانە توڕە ببن ن لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین ھۆکارەکانی توڕەوبوونی مرۆڤ لە مانگی رەمەزانی پیرۆز .
١.کەمبوونەوەی ئاو لە لەش : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئاو رۆلێکی گرنگی ھەیە لە کاری مێشک و بەرێژەی ٧٥% پێکھاتەی مێشک پێکدەھێنێت ، لەوانەشە کەمبوونەوەی ئاو لە کاتی بەرۆژوو بوون ھۆکار بێت بۆتێکچوونی ھەندێک کاری مێشک و زیاتر مرۆڤ توڕە بێت و مێشک ھەندێک رژێنی تایبەت دەردەکات بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی ئاو و ئەم رژێنانە ببنە ھۆی توڕەبوونی مرۆڤی بەرۆژوو بوو. 
٢.کەمی گلۆکۆز لە کاتی بەرۆژوو بوون . 
لە رووی زانستی سەلمێندراوە کە مێشک پشت بە گلۆکۆز دەبەستێت  وەک سەرچاوەیەکی ووزە و ھەر کەمبوونەوەیەک لە گلۆکۆز لە خوێن گاریگەری لەسەر مێشک دەبێت , ھەروەھا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندیەکی بە تین ھەیە لە نێوان کەمی گلۆکۆز و زیا بوونی رێژەی توڕەبوون و ھەڵچوونی مرۆڤ . 
٣. دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان . 
دوور کەوتنەوەلە جگەر کێشان لە مانگی رەمەزان لەلای ئەوانەی جگەرە دەکێشن ، دەبێتە ھۆی توڕەبوونی زیاتر ، چونکە لەشیان لەگەڵ پێکھاتەکانی جگەرە راھاتووە و ئێستاش لێی بڕاوە .
ھەروەھا دەرکەوتووە زۆرینەی ئەوانەی لە کاتی بەرۆژوو بوون توڕە دەبن لەو کەسانەن کە جگەر دەکێشن . 
٤. دوورکەوتنەوە لە ئاگادارکەرەوەکان .
وەک دوور کەوتنەوە لە چا و قاوە بەتایبەتی ئەوانەی رۆژانە ئاڵودەی ئەم جۆرە خواردنەوان , کەمبوونەوەی رێژەی کافایین لەخوێن وا دەکات ئەم جۆرە مرۆڤە زووتر توڕەبن . 
٥. تێکچوونی بارودۆخی نووستن : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تێکچوونی بارودۆخی نووستن کاریگەر لەسەر کاتژمێری بایلۆجی مرۆڤ ھەیە و کار لەسەر سروشتیان دەکات ، بەمەش مرۆڤەکان زیاتر توڕە دەبن بە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی ، چونکە بەتەواوەتی و بەپرۆگرامێکی رێک وپێک ناخەون . 
سەرچاوە | https://www.altibbi.com/



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1816بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 22 2020 5:36PM