»  رەمەزان

فیلەکان لە رەمەزان زۆرن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەوانەیە سەیرتان بەم ناونیشانە بێت ، بەڵام دواتر ئەو سەرسوڕمانیەت نامێنێت . 
با ئەم چیرۆکەتان بۆ باس بکەم کە ناونیشانەکە روون دەکاتەوە . 
رۆژێکیان ئیمام مالیک  لە مزگەوتی پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەربێت) دانیشتبوو و فەرموودەکانی پێغەمبەرمانی (درودی خوای لەسەربێت) دەگێڕایەوە . 
لەم کاتە قوتابییەکان لە چواردەوری دانیشتبوون و گوێیان لێ راگرتبوو . 
لەم کاتە یەکێکە ھاتە نێو مزگەوت و ھاواری کرد : فیلێکی گەورەیان ھێناوەتە شاری مەدینە.. 
(لەم سەردەمەش خەڵکی شاری مەدینە فیلیان نەدیتبوو ، چونکە فیل لەم ناوچەیە نیە ). 
زۆربەی قوتابیەکان رایان کردە دەرەوە و ئیمامی مالیکیان جێھێشت . 
تەنھا یەک قوتابی نەبێت ئەویش ئەویش یەحیای کوڕی یەحیای لەیسی بوو . 
ئیمامی مالیک گووتی : بۆچی لەگەڵ ئەوان نەچوویتە دەرەوە . 
ئایا تۆ پێشتر فیلت بینیووە ..؟ 
یەحیا گووتی : من ھاتوومەتە شاری مەدینە بۆ ئەوەی ئیمامی مالیک ببینم ، نەک بۆ دیتنی فیل ھاتبم . ... 
ئەگەر سەرنج بدەینە سەر ئەم چیرۆکە ، دەبینین تەنھا یەکێک لە قوتابییەکان دەیزانی بۆچی ھاتووە و ئامانجی لە دانیشتنەکەی چییە . 
ھیچ خۆی نەشڵەژاند .. وزە و توانای خۆی بەھەدەر نەدا ... بەڵام ئەوانی دیکە رایانکردە دەرەوە بۆ ئەوە سەیری شتێک بکەن .. 
سەیری مەزنی ئەم جیاوازییە بکە . 
دەبینین ئەوەی ئامانجی خۆی دیاری دەکات و پشت بە خوا دەبەستێت بە ئامانجەکەی خۆی دەگات . 
لەبەر ئەمە دەبینین ئەو چیرۆک و فەرموودانەی لە ئیمامی مالیک وەرگیراون ، پشت بە گێڕانەوەی یەحیای کورێ یەحیای لەیسی دەبەسترێت . 
بەڵام قوتابییەکانی دیکە ھیچ پێگەیەکی گرنگیان لە مێژوو نەما .. 
لەسەردەمی ئێستاشمان فیلەکان زۆرن .... بەڵام بەشێوەیەکی دیکە ... و بەرێگەی دیکە .. بە تایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز. 
لە مانگی رەمەزان دوو چینمان ھەیە .. چینێک ئامانجەکەی خۆی دیاری کردووە .. دەزانێت لەمانگی رەمەزان چی دەوێت .. و چاوەڕێی چ بەرھەمێک دەکات .. 
و چینێکی دیکەمان ھەیە کە بێ ئاگایە و فیلی جیاواز سەرنجی رادەکێشێت . 
کەناڵەکانی تەلەفزیۆن فیلن ..... دراماکانی تەلەفزیۆن فیلن ..... گۆرانی و غەیبەت و نەمیمی و شتەکانی دیکەی ھاوشێوەی ئەوانە فیلن .. 
ئەمانە ھەمووی وەک فیل کاتەکان بە فیڕۆ دەدەن ... 
فەیسبوک و واتس ئەپ و ئینستگرام و پۆبجی ئەمانە ھەمووی فیلی ئەم زەمانەن .. 
لەبەر ئەمە وریابە فیلەکان ھەڵت نەخەڵەتێنن .. 
چونکە ئەمانە باشترین کاتەکانی ئەم مانگەت لێ دەبەن . 
لە مانگی رەمەزان ئامانجی خۆت دیاری بکە .. پشت بە خودای گەورە ببەستە .. سەرقاڵی شتی دیکە مەبە .. 
چونکە دەبەنگ ئەو کەسەیە کە کەرستەیەکی بە نرخ لەدەست خۆی دەدات بە نرخێکی ھەرزان .. 
لە خودای گەورە داواکارین لەم مانگە پیرۆزە لە براوەکان بین .. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1958بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 12 2020 9:17PM