»  رەمەزان

لەمانگی رەمەزان رەچاوی ئەم خاڵانە بکە .

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.لەسەر مرۆڤی موسڵمان پێویستە کە باوەڕی بە ئاینی ئیسلام ھێناوە ، لەم مانگە بەرۆژوو بێت (تەنھا ئەوانە نەبێت کە لەلایەنی شەرعییەوە رێگەپێدراون )، چونکە خێرێکی گەورەی ھەیە و خودای گەورە پاداشتی ئەم بەرۆژووبوونە دەداتەوە. 
٢.ئەوانە نەخۆشن ویا ئافرەتی سکپڕ  ھەندێ حاڵەتی دیکە لە بەرۆژووبوون دەبوردرێن و ھەریەکەیان پێویستە پرسیار لەکەسانی شارەزا بکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت بۆچی بەرۆژوو نابێت و چۆنیەتی قەرەبوو کردنەوەی ئەم رۆژانە . 
٣. جگە لە دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراک و خواردنەوەی شلەمەنی ، پێویستە ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن ھەڵگری خۆرەوشتێکی باشی موسڵمانانە بن و دوور بکەونەوە لە گوناە و تاوان . 
٤. لە پاش نوێژە فەرزەکان ، یەکێکە لە سونەتە گرنگەکانی مانگی رەمەزان بریتیە لە ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە دوای نوێژی عیشا ، خۆت لەم خێرە بێ بەش مەکە. 
٥. دوور بکەوە لە ھەموو رەفتارێکی شەرانگێزانە . 
٦. پێویستە لەسەر خوشک و دایکانی موسڵمان جلوبەرگی رێک وپێک لەبەر بکەن بە تایبەتی لە شوێنە گشتییەکان . 
سەرچاوە | پێگەی مای بیوت 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1121بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 3 2020 9:23PM