»  رەمەزان

پێنج رێگە بۆ پاراستنی تەندروستیت لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

زۆرینەی موسڵمانان لەسەرتاسەری جیھان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرۆژوو دەبن ، لەگەڵ بەرۆژوو بوون بەشێک لە موسڵمانان کێشەی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە لەبەر ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بکەیت ، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت . 
١.ھایدرات : 
پێویستە شەوانە بڕە ئاوێکی زۆر  بخۆیتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بکەیت لە مانگی رەمەزان . 
لەمبارەیەوە یاسمین بادیانی پسپۆڕی بواری چارەسەری سروشتی و سەرۆکی بەشی وەرزشی دەڵێت ، پێویستە بە لایەنی کەم ٨ کوپ ئاوی شەوانە بخۆیتەوە ئەمەش لە نێوان بەربانگ و پارشێو . 
ھەروەھا دەڵێت : دوور بکەوە لە خواردنەوەکانی کافایین چونکە ئەمانە وا دەکات میز زۆر بکەیت و وات لێدەکات ئاوێکی زۆر لە دەست بدەیت ، ھەرەھا خواردنەوە گازییەکان زیانی ھەیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی کاری ھەرسکردن قورستر بێت . 
ھەروھا دەڵێت: دەکرێت مادەی ئەلکترۆلیت بۆ ئاو زیاد بکەیت چونکە دەبێتە ھۆی زیاد بوونی پاشەکەوتی ئاو لە ناو لەش و ڤیتامینەکان زیاد دەکات . 
٢. دوور بکەوە لە خواردنە سوورکراوەکان . 
کاتێک مرۆڤی موسڵمان رۆژێکی تەواوی بە بێ  خۆراک بەڕێ دەکات ، لەوانەیە ئارەزووی بۆ خواردنی خێرا بچێت لە کاتی بەربانگ  .
ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی خواردنێکی زۆر بخوات و سکی پڕبێت و کۆئەندامی ھەرسی خۆی ماندوو بکات ، لەمبارەیەوە بادیانی دەڵێت : لەگەڵ ئەوەی کاتێکی کەممان لەبەردەستە بۆ خواردن پێویستە لەم ماوەیە خواردنی ھاوسەنگ و سوود بەخش بخۆین وەک میوە و سەوەزوات  و پرۆتین ، خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خراپ و ئەو خۆراکانە بخۆ کە بەھای خۆراکی زۆرە . 
٣. ئەنجامدانی ھەندێک راھێنانی وەرزشی : 
پێش وەختە دەبێت بزانی کە نابێت راھێنانی وەرزشی قورس ئەنجام بدەیت ، تەنھا دەتوانی ھەندێک راھێنانی وەرزشی سووک ئەنجام بدەیت ، چونکە راھێنانی قورس کاریگەری خراپی ھەیە . 
لەمبارەیەوە ئەیاز اللە سافی پسپۆری وەرزشی لە زانکۆ بەرمنگھام لە ئینگلتەرا دەڵێت : پێویستە ئەوە بەبیرت جەستەت بھێنییەوە کە لەشت توانا و وزەی ھەیە لە مانگی رەمەزان و ھەروەھا دەبێـت ئەوانەی بەرۆژوو دەبن چالاک بن و کەمێک راھێنانی سووک ئەنجام بدەن بۆ ئەوە پارێزگاری لەسیستەمی کاری لەش بکەن . 
٤. چاودێری خوێ : 
بەکارھێنانی خوێیەکی زۆر لە کاتی بەربانگ و پارشێو کاریگەری خراپی دەبێت لەکاتەکانی بەرۆژوو بوون ، چونکە خوێی زۆر وادەکات لە کاتی بەرۆژوو بوون زیاتر ھەست بە تینوویەتی بکەیت  ، ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت . 
٥. ئەنجامدانی ھەندێک نەریتی تەندروست : 
لەگەڵ ئەوەی موسڵمانان لە مانگی رەمەزان لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە ، لەگەڵ ئەوەش پێویستە ھەندێک نەریتی تەندروست ئەنجام بدەن لەوانەی دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان و ئەمەش دەرفەتێکی زێڕێنە بۆ ئەوانەی ئاڵودەی جگەرە و نێرگەلە بوونە بە یەکجاری وازی لێبھێنن . 
سەرچاوە | پێگەی RT



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1292بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 29 2020 9:17PM