»  رەمەزان

پێغەمبەرمان (د.خ) و پێشینانمان لە مانگی رەمەزان چییان دەکرد

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، موسڵمانان سەرقاڵی ئەنجامدانی پەرستشە ئاینیەکانیان دەبن و ھەریەکێک بەپێی توانای خۆی . 
بەڵام دەبێت ئەمە بەشێک لەو پەرستشانە بزانین کە پێغەمبەرمان (د.خ) لەگەڵ سەلەفی ساڵ چۆن ئەو پەرستشانەیە ئەنجامداوە. 

١.قیام اللیل . ھەستانەوەی شەوان 
پێغەمبەرمان (د.خ) لەگەڵ ھاوەڵانی پارێزگارییان لە ھەستانەوەی شەوان دەکرد و خاتوو عائیشە خێزانی پێغەمبەرمان (د.خ) دەڵێت ( لاتدع قیام الیل فإن رسول الله صلی الله ءلیه ەسلم کان یادعە وکان إذا مرض أو کسل صلی قاعدا)، واتا واز لە ھەستانەوە مەھێنە چونکە پێغەمبەر (د.خ) ھەرگیز وازی لەم کارە نەھێناوە و ئەگەر نەخۆشیش با ئەوا بە دانیشتنەوە نوێژی دەکرد . 

ھەروەھا ئیمامی عومەر (رەزای خوای لێبێت) خانەوادەکەی لە شەوان رەمەزان ھەڵدەستاندەوە و دەیگووت (الصلاة ، الصلاة)، و ھەروەھا ئەم ئایەتەی بۆ دەخوێندنەوە (وَأمُر أَهلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصطَبِر عَلَيها لا نَسأَلُكَ رِزقًا نَحنُ نَرزُقُكَ وَالعاقِبَةُ لِلتَّقوى) واتا فەرمان بە خانەوادەکەت بکە کە ئەنوێژەکان ئەنجام بدەن و ئارام بگرە و ئێمە داوای رزقت لێ ناکەین بەڵکو ئێمە رزقت دەدەین و دوارۆژ بۆ ئەو کەسانەیە کە تەقوای خوا دەکەن . 

٢.سەدەقە : 
یەکێکی دیکە لەو کارانەی کە پێغەمبەرمان (د.خ) لەسەر بێت لەگەڵ ھاوەڵانی لە مانگی رەمەزان ئەنجامیدەدا بریتی بوو لە سەدەقە کردن . 
لەبەر ئەمانە پێویستە لەسەر موسڵمانان ھەر یەکەو بە پێی توانای خۆی ئەم دوو کارە گەورەیە لە مانگی رەمەزان لە بیر نەکەن ، چونکە ئەمانە خەسڵەتی پێغەمبەرمان بووە و ھەروەھا ھاوەڵان و سەلەفی ساڵح لەسەر ئەم ریبازە رۆیشتوون . 

سەرچاوە الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1299بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 27 2020 8:55PM