»  هاوسەران

گرنگترین ئەرکەکانی پیاو بەرامبەر بە ھاوژینەکەی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەرچەندە ئەم بابەتە نووسینێکی زۆر ھەڵدەگرێت ، بەڵام لێرەدا ھەوڵ دەدەین بە کورتترین شێوە گرنگترین ئەرکەکانی پیاو لەبەرامبەر ھاوژینەکەی دیاری بکەین . 
دڵخۆشی بکات و یاری لەگەڵ بکات و نازی ھەڵبگرێت . 
خۆی پاک خاوێن رابگرێت بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکات . 
نھێنیەکانی بپارێزێت و پاڵپشتی بکات . 
رێز لەکەسوکاری بگرێت و بەشێوەیەکی باش مامەڵەیان لەگەڵ بکات .
وشەی جوانی لەبەرامبەر بەکار بھێنێت و وای لێبکات ھەست بە ئارامی بکات . 
بەھیچ شێوەیەک نابێت سوکایەتی پێ بکات . 
راوێژی پێبکات لە کاروبارەکانی خێزانی و کارە تایبەتیەکانی . 
یارمەتیدانی لە ئەرکی ماڵەوە و باری سەرشانی سووک بکات . 
چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ یەکتری و دوور دەکەوتنەوە لە قسەی نەشیاو لە کاتی کێشەکان . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3661بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 29 2019 11:51AM