»  جوانکاری

چۆن خۆت قەڵەو دەکەیت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی خەڵکی ئارەزوو دەکەن کێشیان دابەزێنن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس ھەیە کە لاوازن ئارەزوو دەکەن قەڵەو بن و لەشێکی جوانیان ھەبێت ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی خۆ قەڵەو کردن . 
١.زیادکردنی رێژەی کالۆری : 
ئەم رێگەیە پشت بەوە دەبەستێت کە کەسەکە رێژەی خواردنی کالۆری زیاد بکات ، واتا زیاتر بخوات لەوەی سەرفی دەکات ، چونکە ئەوەی دەمێنێتەوە وەک چەوری لەلەش دەمێنێتەوە و سوودی لێ وەردەگرێت . 
٢. زیاد کردنی ژەمە خۆراک : 
جگە لە سێ ژەمە سەرەکییەکە پێویستە ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن قەڵەو بن خۆراکی زیادە بخۆن وەک کاربۆھیدرات کە لەنێو نان و مەعکەرۆنی ھەیە و ھەروەھا دەتوانی چەوری لە بەرھەمە سپیاییەکان بەدەست بھێنێت ، ھەروەھا پرۆتین لە گۆشت و ھێلکە بەدەست بھێنێـت، ھەروەھا رۆژانە گەر پێویستی کرد خواردنی باش و بەردەوام بخوات .
٣. خەوتن :خەوتن یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی کێش و قەڵەوبوون ئەمەش بە شێوەیەکی راستەوخۆی کاریگەری لەسەر لەش ھەیە و وا دەکات سیستەمی لەش بە ھێمنی کار بکات ئەمەش وا دەکات خواردن لە نێو کۆئەندامی ھەرس بمێنێتەوە ، ئەمەش وا دەکات رێژەیەکی زیاتر کالۆری بە لەش بدرێت ، ھەروەھا بۆ ئەوەی زووتر قەڵەو بیت ، پێویستە دوای نان خواردن بخەویت . 
٤. بەرزکردنەوەی قورسایی : 
لەم حاڵەتە پەنا بردنە بەر ھۆڵێکی وەرزشی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ھەندێک راھێنان بکەیت و ئاسن بەرز بکەیتەوە ، ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ پتەوبوونی لەش و کالۆرییەکان ئاڕاستەی ماسولکەکان دەکات ، بەڵام ئەم کارە دەبێت بە راوێژ بێت لەگەڵ راھێنەرێکی لێھاتوو و خاوەن ئەزموون ، ئەگەر نا لەوانەی کاردانەوەی پێچەوانەی ھەبێت و کاریگەری خراپی لەسەر ئێسک و ماسولکە ھەبێت . 
سەرچاوە | الموضوع 




«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8886بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 2 2019 1:16PM