»  رەمەزان

کۆمەڵێک زانیاری دەربارەیی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری رەمەزان 

١.ھەوڵبدە شەوانی قەدر زیندوو رابگریت ، چونکە شەوێکی تێدایە کە خێری ھەزار مانگی ھەیە . 
٢. لەکاتی خۆشییەکانی جەژن ، منداڵانی بێ باوکت بیر نەچێت و یارمەتیان بدە. 
٣. ھەوڵبدە کەمێک ئیعتیکاف بکەیت لەمزگەوت ، با تۆش لەم خێرە بێ بەش نەبیت . 
٤. دوای رەمەزانیش بەردەوامبە لە سەر رۆژووی سوونەت ، با پەیوەندیت لەگەڵ بەرۆژوو بوون تەنھا لەمانگی رەمەزان نەبێت. 
٥. لەم شەوانە کەمتر برۆ بۆ بازاڕ با کاتەکانت بۆ بەدەستھێنانی رەزامەندی خودای گەورە بێت . 
٦. جەژن رۆژی سوپاسگوزارییە بۆ خودای گەورە ، نەکەی لەم رۆژە سەرپێچی فەرمانەکانی بکەیت . 
٧. لە رەمەزان فێربووین ھێمن بین لە مامەڵەکردن و رەوشت بەرز و لێبووردە بین ، با دوای رەمەزانیش ئەم خەسڵەتانە بەردەوام بن. 
٨. رێگەی نەدەی دوای رەمەزان نەفست بەسەر زاڵ بێت و بگەڕێیتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری نابەجێ  . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1031بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 24 2020 10:08PM