»  هاوسەران

چۆن گەشە بە توانای منداڵەکەت دەدەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو ئەرکانەی کە لەسەر دایک وباوکان پێویستە تێبینی توانای منداڵەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ئاڕاستەی بکەن بەرەو رێرەوێکی باش و پەرەوەردەیەکی باشی ھەبێت و توانای ھەبێت بەسەر شتەکان زاڵ بێت ، بۆ گەشە پێدانی توانای منداڵەکانتان پێویستە رەچاوی ھەندێک خاڵ بکەن لەوانەش : 
١.پێدانی رێنمایی : 
یەکێک لەو ئەرکانەی پێویستە بۆ گەشەپێدانی منداڵ بریتیە لە پێدانی رێنمایی بۆ ئەنجامدانی کارەکە، ئەمەش بە پێی توانای منداڵەکە و تەمەنی دەبێت و نابێت دایکان و باوکان لە جیاتی منداڵەکانیان کارەکان ئەنجام بدەن، چونکە لەم حاڵەتە منداڵەکە پشت بەوان دەبەستێت و تواناکانی کپ دەبێت. 
٢. پێدانی نموونە : 
کاتێک منداڵ گەورە دەبێت و ھەست بە شتەکان دەکات ھەوڵدەدات گەشە بە تواناکانی خۆی بدات ئەمەش لەرێگەی چاودێری کردنی کەسانی دەوروبەر وەک دایک و باوک و ھاورێ و خزم و کەسوکار ، لەم حاڵەتە پێویستە دایک و باوکەکە نموونەیەکی باش بن لە رەفتار کردن و ئەنجامدانی کارەکان و ھەل بە منداڵەکەیان بدەن کارەکان بە شێوازی رێک ئەنجام بدات . 
٣. ئاڕاستەکردنی تەندروست : 
لەم حاڵەتە دەکرێت خانەوادەی منداڵەکە یارمەتی بدەن لە ئاڕاستەکردنی بەرەو ئاراستەیەکی باش ، ھەروەھا لە کاتی ئەنجامدانی کارەکان چاودێری بکەن و ھەڵەکانی بۆ راست بکەنەوە و ستایشی بکەن تا کارەکە بە شێوەیەکی باش تەواو بکات. 
٤. ھەنگاو بە ھەنگاو گەشە بە تواناکانی بدە: 
کاتێک دەتەوێت منداڵەکە کارەکانی گەورەتر بکات و ئاڵۆزتر بێت ، ئەوا نابێت ھەموو شتێکی بەیەک جار لێ داوای بکەیت، بەڵکو ئەم کارە ھەنگاو بە ھەنگاو دەبێت و پێویستە لە ھەنگاوەکان بچووکەکان دەست پێبکەیت و ئینجا یارمەتیدەر بن بۆ تەواو کردنی کارەکان تا دەگاتە دوا ھەنگاو . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2271بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:39PM