بەشێوەیەکی گشتی ھەموو زیندەوەران دایکی خۆیان خۆش دەوێت، مرۆڤیش یەکێکە لەو بوونەوەرانەی دایکی خۆی خۆش دەوێت چونکە لە رووی ئاینی و کۆمەڵایەتیەوە دایک رێزێکی زۆری لێگیراوە و لە ئاینی ئیسلام گوتراوە کە بەھەشت لە ژێر پێی دایکانە واتا مەکانەتی دایک زۆر بەرزە، لەبەر ئەمە لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی رەفتارکردن لەگەڵ دایکان بۆ ئەوەی رێزێکی زۆریان لێبگرین:
• کاتێک ئەو لە شوێنێکە تۆ بە ئەدەبەوە رەفتار بکە و نەکەی ھەرگیز دەنگت بەرزبکەیتەوە.
• ئاگاداری بە و با رەزامەندی ئەو لە پێشینەی ھەموو کارەکانت بێت.
• ھەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین بکە و تەمبەڵیش لەم کارە مەکە.
• بە خۆشترین ناوبانگی بکە و نەکەی تەنھا بەناوی خۆی بانگی بکەی.
• پێش ئەو دامەنیشە و لەرۆیشتنیش پێشی مەکەوە.
• رۆژانە پێش دەرچوون لەماڵەوە وکاتی گەڕانەوە دەستەکانی ماچ بکە.
• بە رووخسارێکی گەشەوە پێشوازی لێبکە و ھەرگیز نەکەی خۆت لێی توڕە بکەیت.
• ئەگەر ھەڵەیەکی کرد بەشێوەیەکی نەرم قسەی لەگەڵ بکە ونەکەی بە توڕەیی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
• خەرجی بکێشە و خواردنی خۆش و باشی بۆ دابین بکە و ئەگەر پێویستی بە پزیشک بوو ئەوا بەخێرایی بیبە لای باشترین دکتۆر .
• بەنەرم ونیانی قسەی لەگەڵ بکە.
• بە باشترین شێوەی خزمەتی بکە.
• لە جیاتی ئەو خێر و چاکە بکە، چونکە خێر و پاداشتیش بەر هەردوکتان دەکەوێت.
• ئەو کارانە ئەنجام بدە کە دڵخۆشی دەکات .
• ئەو خواردنانەی بۆ بھێنە کە ئارەزووی پێدەکات.
• لەکاری ماڵەوەی یارمەتی بدە.
• ماوە نا ماوە دیارییەکی بۆ بکڕە و دلخۆشی بکە.