»  هاوسەران

خێزانەکەم عینادە، چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم ؟!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەندێک خێزان ئەو کێشەیان ھەیە کە ئافرەتەکە پێداگیری لەسەر قسەکانی خۆی دەکات و زۆر جار کێشەکان گەورە دەبن تەنھا لەبەر قسەیەک یاخود رەفتارێک کە لەوانەیە ئەوەندە نەھێنێت، لەبەر ئەمە پێویستە پیاوان لەم حاڵەتانە رەچاوی ھەندێک خاڵ بکەن بۆ ئەوەی کێشەکان گەورە نەبن :

لۆمەی مەکە لەسەر ئەو رەفتارەی چونکە ھەندەی دیکە کێشەکان گەوەرتر دەبن، بەڵکو لێزانانە لێ بچۆ پێش و قسەی لەگەڵ بکە. 
دان بەخۆت دابگرە و ھاوار مەکە، چونکە ئەمە کێشەکە چارەسەر ناکات . 
پلانێکی باش دابنێ بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەیت و ھەوڵبدە قسەی گونجاو ھەڵبژێری بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکەت سەرکەوتوو بێت . 
ئارام بگرە و ھەوڵبدە قەناعەتی پێبینی . 
کاتی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت . 
ھەوڵبدە قۆناغ بە قۆناغی قسەکانت بکەیت و چارەسەری کێشەکانت بکەیت . 
رووبەروو لەگەڵی دابنیشە بۆ ئەوەی قسەکان لە دڵەوە بۆ دڵ بێت . 
خۆت بخە شوێنی ئەو، بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت . 
رێز لە ھاوژینەکەت بگرە تا قسەکان تەواو دەکات و ئینجا تێروانینی خۆتی بۆ باس بکە و ھەوڵبدە رێزگرتنی ئەو بۆ قسەکانت بەدەست بھێنیت. 
شێوازی جۆراوجۆر و ھێمنانە بەکاربھێنە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەیت و بابەتەکانی بۆ روون بکەیتەوە .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5538بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:11AM