سوودە دەگمەنەکانی ھەنگوین بۆ ئافرەتی دووگیان
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ناخۆشترین ئازار کە رووبەرووی ئافرەتان دەبێتەوە ، بریتیە لە ئازاری منداڵ بون ، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵ بوون ھەنگوین چارەسەرێکی زۆر باشە ، چونکە ھەنگوین چەندین ڤیتامینی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە ئافرەتی دووگیان پێویستی پێی دەبێت و کەمی ئەم ڤیتامینانە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئافرەتەکە تووشی چەندین نەخۆشی ببێت و کاریگەری لەسەر تەندروستی بکات بە شێوەیەکی گشتی .
ھەنگوین سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ ئافرەتانی دووگیان لەوانەش ، ئەو خوێیە کانزاییانەی پێ دەبەخشێت کە لەکاتی دووگیانی پێویستی پێی دەبێت ، ھەروەھا ھەنگوین کرداری رشانەوە کەم دەکاتەوە ، ھەروەھا رێگری دەکات لە سووتانەوەی گەدە و ھەست کردن بە ئازاری گەدە ، بەتایبەتی لە کاتی دووگیانی .
ھەروەھا ھەنگوین سوودێکی زۆری ھەیە بۆ نەھێشتنی قەبزی لای ئافرەتی دووگیان . و پێویستە ئافرەتان پێش نان خواردنی بەیانی بە کاتژمێرێک کەوچکێک ھەنگوین بخۆن و ھەروەھا پێش نانی ئێوارە کەوچکێکی دیکە بخۆن.
سەرچاوە | ماڵپەڕی ٥٨٤topic
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|