لەم ژیانە ھیچ شتێک ھێندەی قسەی باش کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست ناکات و وای لێدەکات ھەست بە ئارامی بکات ، قسە باشەکان وادەکەن مرۆڤ ھەست بە بەختەوەری بکات و لەناخەوە ئارام بێت .
گەر قسەی باشت کرد ئەوا ھەم پاداشت وەردەگریت و ھەمیش بەختەوەری و ئاسوودەیی بڵاو دەکەیتەوە پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت (الكلمة طيبة صدقة). واتا ئەو گەر قسەی باش و چاکت کرد ، ئەوا بە پاداشت لەلای خودای گەورە بۆت ھەژمار دەکرێت .
ھەروەھا قسەی باش کەسایەتیت باشتر دەکات وا دەکات لەناو کۆمەڵگە و دەوروبەرت خۆشەویست بی و دەبێت زۆر بە وردی لەم بابەتە بڕوانین چونکە ھەرقسەیەک پێوانەیی خۆی و کاریگەری لەسەر بوونت دەکات .
دەکرێت بەم چەند وتەیە گوزارشت لە باشی و قسەی باش بکەین .
•رێکپۆشی بە مانای جوانی رووخساری دەرەوە نایەت ، بەڵکو رێکپۆشی بەمانای شێوازی قسەکردنی جوان و عەقڵ و دڵ و رەفتارت دێت .
•لەوانەیە بگریت ، ئەمە مافی خۆتە ، لەوانەیە خەم بخۆیت ئەمەش مافی خۆتە ، بەڵام ھەرگیز رێگەی نەدەی تێک بشکیت .
•گەر بە دوای بەختەوەری دەگەڕیت ، ئەوا لەناو ناخی بۆ بەختەوەری بگەڕێ . بەشێک لە کاتەکانی رۆژانەی خۆت بۆ نزاکردن تەرخان بکە ، ھەرچییەکت دەوێت .لەخودای گەورەی داوای بکە ، ئەم ساتانە بە ھیچ شتێکی دونیا پێوانە ناکرێت
•تا پێت دەکرێت چاکە بکە و ببەخشە ، چونکە بەختەوەری لە بەخشیندایە.
سەرچاوە | www.i7lm.com