»  ئایینی

پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) چۆن رێزی له‌ ئاره‌زووه‌كانی هاوژینه‌كه‌ی ناوه‌!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
شتێکی زۆر ئاساییە کە ھەر تاکێکی خێزان مەیل و ئارزەووی بەلای کارێک ھەبێت کە جیاواز بێت لەو ئارزووەی ھاوژینەکەی ھەیەتی، لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە ھەر یەکەیان بەشێوەیەک لە شێوەکان یارمەتی کەسی بەرامبەری بدات بۆ چێژ وەرگرتن لە ئارزەووەکەی .. 
نەکەی بە ھیچ شێوەیەک گاڵتە بە ئارزووەکانی کەسی بەرامبەرت بکەیت ھەر چەندە ئەو ئارەووەی ھەیبوو منداڵانە بوو یاخود بەلا ی تۆ گرنگ نەبوو .. 
کاتێک پێغەمبەرمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) عائیشەی دایکی ئیماندرانی خواست دەیزانی ھەندێک ئارەزووی منداڵانەی ھەیە و حەز دەکات یاری بە بووکەڵە بکات، پێغەمبەریشمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) زۆر رێزی لەم ئارەزوەی عائیشەی خێزانی دەگرت .. 
دەگێڕنەوە پێغمەمبەرمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) لەیەکێک لە غەزاکانی دەگەڕایەوە و کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە رووی لەعائیشە کرد و پێی گووتی ئەی عائیشە ئەوەی چی دەکەیت ..؟ 
عائیشە گووتی: ئەوانە کچەکانی منن .. 
پێغەمبەرمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک سەیری بووکەڵەکانی کرد بینی ئەسپێکی باڵداریان لەنێودا ھەیە، لەبەر ئەمە پرسی، ئەی ئەمە چییە ..؟ 
عائیشە گووتی: ئەمەیان ئەسپە ..! 
پێغەمبەرمان گووتی: ئەی ئەمە چیە لەسە پشتیەتی ..؟ 
عائیشە گووتی: ئەمانە باڵەکانیتی .. 
پێغەمبەرمان بەسەرسوڕمانەوە گووتی: ئەسپ و باڵی ھەیە ...؟ 
عائیشە گووتی: ئەی گوێت لێ نەبووە کە حەزرەتی سولەیمان ئەسپی باڵداری ھەبووە .. 
لێرەدا پێغەمبەرمان پێکەنینێکی خۆشی بۆ کرد و سەری رەزامەندی بۆ لەقاند .. 
لێرەدا پێغەمبەرمان وانەیەکی باشمان فێر دەکات کە چۆن رێز لە ئارەزووەکانی بەرامبەرمان بگرین ھەرچەندە ئەم ئارەزووانەش منداڵانە بێت و یاخود جیاواز بێت لەگەڵ ئارەزووەکانی ئێمە .. 
رێزگرتنی ئارەزووەکانی کەسانی بەرامبەر و تاکەکانی ناو خێزان ھەندەی دیکە گیانی رێز گرتن و خۆشەویستی لەنێو خێزان پتەوتر دەکات و گەشەی پێدەدات .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4502بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Aug 17 2021 8:37AM