وتاری دوای نوێژی جەژن بۆ کێیە؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لە رۆژی یەکەمی جەژن خودای گەورە نوێژێکی تایبەتی بۆ موسڵمانان داناوە کە پێی دەگوترێت نوێژی جەژن . وە لە قورئانی پیرۆزیش ئەم بابەتە ھاتووە .
لەگەڵ ئەوەش لە نێو زانایانی ئاینی رای جیاواز ھەیە .
• ھەردوو ئیمام مالیکی و شافیعی دەڵێن , سوونەتێکی موئەکەدەیە و خێرێکی گەورەیە گەر موسڵمان ئەنجامی بدات.
• ئیمامی حەنەفی دەڵێت نوێژی جەژن ئەرکە ، چونکە پێغەمبەرمان ئەم نوێژەی بەکۆمەڵ ئەنجامداوە و ھەموو جەژنەکان ئەنجامیداوە ، ئەگەر سوونەت بوایە ئەوا بۆ جارێکیش بە تەنھا ئەنجامی دەدا بۆ ئەوەی موسڵمانان وەک سونەت سەیری بکەن .
• ئیمامی حەنبەلی دەڵێـت ، نوێژی جەژن (فەرزی کفایەیە) ، ئەگەر ھەندێک ئەنجامیان دا ئەوا ئەرکەکەی لەسەر ئەوانی دیکە لا دەکەوێت .
دوای تەواوبوونی نوێژی جەژن وا باشە ئیمام وتارێکی کورت بۆ موسڵمانان بدات و تێیدا ئامۆژگارییان بکات ، ئەم کارەش لەسەردەمی پێغەمبەرمان ئەنجامدراوە و ھەروەھا لەسەردەمی خەلیفەکانی راشیدین بە ھەمان شێوەی ئەنجامدراوە .
|
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|