»  ئایینی

بۆچی خودای گەورە تاقیم دەکاتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
گفتوگۆیەکی ھێمنانە .. 
- بۆچی خودای گەورە تووشی دەردوبەڵام دەکات . ؟ 
- چونکە تۆی خۆش دەوێت . 
- ئایا پەروەردگار خۆشەویستانی خۆی ئازار دەدات؟ 
- ئازارت نادات ، فێری ئارامیت دەکات . 
- بەڵام من ئازار دەکێشم ؟ 
- بۆ ئەوەیە پاداشت بکرێیت . 
- بەڵام من خەم دەخۆم ؟ 
- دواتر دڵخۆش دەبی . 
- دڵم توند دەبێت ؟ 
- فراوان دەبێتەوە ئەمە پەیمانی خودای گەورەیە . 
- من لاوازم ؟ 
- ئەو بەھێزە . 
- ئایا منی خۆش دەوێت ؟ 
- بەڵێ بەدڵنیاییەوە تۆی خۆش دەوێت . 
- منی خۆش دەوێت و دەمگرینێت ؟ 
- بۆ ئەوەیە پاک بکاتەوە . 
- منی خۆش دەوێت و تووشی ناخۆشیم دەکات ؟ 
- بۆ ئەوەی لەخۆیت نزیک بکاتەوە . 
- چیم لە نزیک بوونەوە دەست دەکەوێت ؟ 
- رزگار بوون لە دۆزەخ و گەیشتن بە بەھەشت . 
- ئایا منی خۆش دەوێت ؟ 
- تۆی خۆش دەوێت , ئەگەر تۆی خۆش نەویستبا لە ژیان تاقی نەدەکردییەوە . 
خودای گەورەی و میھرەبان خۆشم دەوێی .... 
سەرچاوە | ماڵپەڕی اجمل قلي اسلامیە 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
361بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Oct 2 2024 2:24PM