»  ئایینی

ئایا خودای گەورە ئێمەی خۆش دەوێ

کوردزۆن
زانای بەونابانگ شێخ عەلی تەنتاوی دەڵێت، رۆژێکیان ئەو پرسیارەم لەخۆم کرد ئایا خودای گەورە منی خۆش دەوێت؟ . 
دواتر بیرم کردەوە خودای گەورە لەبەر ھەندێک ھۆکار بەندەکانی خۆی خۆش دەوێت و ئەمەش لە قورئانی پیرۆز ھاتووە لەبەر ئەمە دەستم بەگەڕان بزانم خودای گەورە کێی لە بەندەکانی خۆش دەوێت ؟ . 

دواتر لە شوێنێک بینیمەوە و خودای گەورە (المتقین) واتا ئەوانەی زۆر تەقوای خودای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت، منیش بیرم کردەوە من ناتوانم خۆم لەگەڵ ئەو چینە ھەژمار بکەم .!

دواتر لە شوێنێکی دیکە بینیم خودای (الێابرین) واتا ئەوانەی ئارام دەگرن لە ناخۆشییەکان، خوای گەورە ئەوانەشی خۆش دەوێت، منیش بیرم لە توڕەبوونەوەکانی خۆم دەکردەوە و خۆم لەگەڵ ئەوان ھەژمار نەکرد .

دواتر لە شوێنێکی دیکە بینیم خودای گەورە (المجاھیدین)  خۆش دەوێت، ئینجا تەمبەڵی خۆم بە بیر ھاتەوە لەم لایەنە و خۆشم لەگەڵ ئەوانەش ھەژمار نەکرد .

دواتر وازم لەگەڕان ھێنا، چونکە ترسم لەوەی ھەبوو لە ھیچ چینێک خۆم نەدۆزمەوە کە خودای گەورە خۆشی دەوێن، لەبەر ئەمە سەیری کردەوەکانی خۆم دەکرد بینیم ھەموویان پڕیەتی لەکەم کوڕی تا گەیشتمە ئەو ئایەتەی کە خودای گەوەر دەفەرموێت (ان اللە یحب التوابین)، لێرە ھەستم بە ئارامیەک کرد و چەند جارێک ئیستغفاری خودای گەورەم کرد و داوای لێخۆشبوون لێکرد، بەڵکو خودای گەورە لەگەڵ ئەو چینەم ھەژمار بکات ومنی خۆش بوێت .

برای بەرێز و خوشکی ئازیز، گەر باوەڕی تەواوت بە خودای گەورە ھەیە دڵنیابە لەوەی خودای گەورە لەبەر یەکێک لە خەسڵتە جوانەکانت تۆی خۆش دەوێت، ھەوڵبدە کاری چاکە بکەیت و یارمەتی ھەژاران بدە و دوور بکەوە لە کاری خراپە، ئەو کاتە ھەست دەکەی ھەنگاو دوای ھەنگاو لە خودای گەورە نزیک دەبیتەوە و زیاتر ھەست بەئارامی دەروونی دەکەیت .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5109بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:59PM