سوڕەتی البقرە یەکێکە لە گرنگترین سوڕەتەکانی قورئانی پیرۆز ، لەم سوڕەتە چەندین فەرمانی قورئانی گرنگ بەدی دەکرێت لەوانەش :
• لەم سوڕەتە فەرمانەکانی تەڵاق ھاتووە و لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەتە.
• لە سوڕەتی البقرە ماوەی شیرپێدانی ئافرەت بە منداڵەکەی ھاتووە لەگەڵ مافەکانی .
• لەم سوڕەتە باسی بەرۆژووبوون لە مانگی رەمەزان دەکات لەگەڵ دانی فدیە لەکاتی بەرۆژوو نەبوون بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشن و ناتوانن بەرۆژوو ببن .
• باسی عدەی ئافرەت کراوە کاتێک پیاوەکەی گیان لەدەست دەدات و ڕێگەپێدانی شووکردنەوەی ئەو ئافرەتە جارێکی دیکە .
• لەم سوڕەتە بنەماکانی حەج دیاریکراوە لەگەڵ فەرمانەکانی وەک راوەستان لە عەرەفە و شەیتان رەجم کردن .
• لە سوڕەتی البقرە باسی ریبا کراوە و سزاکانی دیاریکراوە .
• لەم سوڕەتە باسی سوێند خواردن کراوە لەگەڵ کەفارەتی سوێند خواردن .
• لەم سوڕەتە جیھاد فەرز کراوە لەگەڵ جۆرەکانی جیھاد .
• گەورەیی سەدەقە لەم سوڕەتە روونکراوەتەوە و چۆنیەتی خێرکردن و گەورەیی خێرکردن .
• لە سوڕەتی البقرە چۆنیەتی قەرز کردن روونکراوەتەوە لەگەڵ ئامادەبوونی شایەت لەکاتی قەرز کردن و نووسینی ئەم قەرزە بۆ ئەوەی روون بێت بۆ ھەردوو لا .
سەرچاوە | الموضوع