»  ئۆتۆمبێل

چەند زانیاریەک دەربارەی درێژترین شەقام لە جیھان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
شەقامی یۆنگ کە ناسراوە بە شەقامی گەنجان دەکەوێتە شاری ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا و رێگەیەکی سەرەکی نێوان کەنارەکانی دەریاچەی ئۆنتاریۆیە بە دەریاچەی سیمکۆ .
 
درێژی ئەم شەقامە نزکەی ٨٦ ملیۆن مەترە بەمەش دەبێتە درێژترین شەقام لە جیھان و بەچەند شارێک تێدەپەڕێت لەوانەی تۆرنتۆ، فۆگان، مارکھام باری، ریتشموند ھیل، نیو مارکێت، ئیست ویلمباری و برادفۆردی رۆژئاوا .

مێژووی دروست کردنی : 
مێژووی دروست کردنی ئەم شەقامە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی  ١٩٧٤ و چەندین گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیووە .

تۆمارکردنی لە کتێبی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان: 
لە ساڵی ١٩٩٩ شەقامی یۆنگ لەلایەن بەرپرسانی کتێبی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەک درێژترین شەقامی جیھان تۆمارکرا.

گرنگی شەقامی یۆنگ : 
ئەم شەقامە رۆلێکی گرنگی بینیووە لە رووداوەکان وڵاتی کەنەدا و شوێنێک بووە بۆ زۆربەی خۆپیشاندان و رێپێوانەکان و ھەروەھا شوێنی کۆبوونەوەی ھاندەرانی خولی ئۆلۆمپی زستانەی ساڵی ٢٠٠٢ بوو و ساڵانە چەندین ڤیستیڤاڵی لێ ئەنجام دەدرێت . 

سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4308بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:58PM
12