»  ئۆتۆمبێل

نیشانەکانی پێش لەکار کەوتنی پاتری ئۆتۆمۆبێلەکەت !

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆن دەزانیت پاتری ئۆتۆمبێلەکەت لەکار دەکەوێت 
پاتری ئۆتۆمبێل بە یەکێک لەسەرەکیترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل دادەندرێت و دەکەوێتە نزیک بزوێنەر و ئامانجی سەرەکی لە بوونی پاتری بریتیە لە دروست کردنی بلێسە (شرارە) کارەبایی بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە کار بکات ، بەڵام بەتێپەربوونی کات ئەم پاتریە لەکار دەکەوێت و پێویست دەکات بیگۆڕیت ، لەگەڵ ئەمەش ھەندێک نیشانە ھەیە کە ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی کاتی تەواوبوونی پاتری ئۆتۆمبێلەکەت ھاتووە ، لەوانەش : 
بەکارخستنی ئۆتۆمبێل کاتێکی زیاتری دەوێت ، ئەمەش بەبەراورد بە کاتەکانی پێشوو و ئەگەر ھاتوو ھەر کاری نەکرد ئەوا مانای ئەوەیە پاتریەکەت لەکار کەوتووە . 
ئەگەر پاتریەکەت ئەسڵی بێت ئەوا تەمەنی لە نێو ٢-٣ ساڵ دەبێت ، بەڵام ئەمەی لە بازاڕی خۆمان ھەیە تەمەنیان زۆربەی تەنھا یەک ساڵە . 
گەر بەردەوام گلۆپەکانی ئۆتۆمبێلەکات پێبێت ، ئەوا تەمەنی پاتریەکەت کەمتر دەبێت . 
بۆنێکی ناخۆش لە نێو پاتریەکە دەردەچێت و ھەندێک جاریش مادەیەکی لینجی لێ دەردەچێت و ھەندێک جار مادەیەکی کلسی وەک خوێواک وایە لەسەر پاتریەکە . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2027بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Mar 2 2020 8:33PM
12