»  ئۆتۆمبێل

چ کاتێك پێویستە روونی ئۆتۆمبێلەکەت بگۆڕیت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لە گرنگترین ئەو کارانەی کە پێویستە شوفێران ئەنجامی بدەن بریتیە لە گۆڕینی روونی ئۆتۆمبێلەکانیان و نابێت بەھیچ شێوەیەک ئەم بابەتە پەراوێز بخەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەمەنی بزوێنەرەکەیان بکەن. 

روون گۆڕین، بریتیە لە گۆڕینی روونی کۆن و گۆرینی بە روونی نوێ و ھەروەھا وا باشترە لەگەڵ ئەم کارەش فلتەری روونەکە بگۆڕیت. 
چەند ھۆکارێک ھەن کە کاریگەریان ھەیە لەسەر کاتی گۆڕینی روونی ئۆتۆمبێل لەوانەش بارودۆخی کەش و ھەوا، چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ئەو خێرایەی لەسەری دەڕۆیت، تەمەنی بزوێنەرەکە و ھەندێک ھۆکاری دیکە . 

ھەندێک لە نامیلکەکان تایبەت بە ئۆتۆمبێل، رێنمایی شوفێران دەکەن کە دوای ٤ھەزار کم روونی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن و ھەندێکیان دەڵێن دوای ١٦ ھەزار کم .

لەلایەکی دیکەش ھەندێک نامیلکە باس لەوە دەکەن کە لەوەرزی زستانان پێویستە دوای ٦ ھەزار کم روونی ئۆتۆمبێل بگۆڕیت و لەوەرزی ھاوین لە نێوان (٣ - ٥)ھەزار کم . 

لەھەموو حاڵەتەکان بارودۆخەکە بەندە بە شوفێر و ئۆتۆمبێلەکە و تا دەکرێت پێش وادەی گۆڕینی خۆی روونی ئۆتۆمبێلەکەت و فلتەرەکەی بگۆڕیت. 

ھەروەھا لەم حاڵەتانەی خوارەوەش پێویستە روونی بزووێنەرەکەت زووتر بگۆڕیت :

١.ئەگەر ئۆتۆمبێلت بە خێرایی لێدەخوڕی. 
٢. ئەگەر کەشوھەوا زۆر سارد بوو یا زۆر گەرم بوو . 
٣. ئەگەر رێگەکە قیرتاونەکراو بوو. 
٤. ئەگەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت کۆن بوو و روونی زۆر سەرف دەکرد. 
٥. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت باری قورسی لێ بار دەکرا.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6124بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:20AM
12