»  ئۆتۆمبێل

چۆن وادەکەیت ئۆتۆمۆبێلەکەت بەنزین کەم سەرف بکات ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆن وادەکەیت ئۆتۆمۆبێلەکەت بەنزین کەم سەرف بکات 

١.شەش مانگ یا ساڵێ جارێک پشکینینی بۆ ئۆتۆمۆبێلکەت بکە : 
پێویستە شوفێران زۆر ئاگاداری ئەم خاڵە بن چونکە روون گۆڕین و گۆڕنی شەمعە  ھاوکارن بۆ ئەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەت باشتر بڕوات و رێگری دەکەن لە سەرف کردنی بەنزینی زۆر . 
٢.ئاگاداری تایەکانی ئۆتۆمبێلکەت بە : 
تایەی باش ھۆکارە بۆ ئەوەی بەنزین کەمتر سەرف بکرێت ، چونکە ھێزی راکێشانی بزوێنەر باشتر کار دەکات و باشتر پاڵ بە ئۆتۆمۆبێلکەت دەنێت لە رێگەکان. 
٣. تا پێت دەکرێت ئۆتۆمۆبێل کەمتر بەکاربھێنە . 
بۆ کەم سەرف بەنزینی ئۆتۆمۆبێل ھەوڵبدە تا دەکرێت ئۆتۆمۆبێل کەمتر بەکار بھێنە بەتایبەتی بۆ شوێنە نزیکەکانی ماڵەکەت وەک مارکێت نانەواخانە و ماڵە خزمەکان ، ھەوڵبدە بۆ شوێنی نزیک بە پیاسە بڕۆیت و ھەروەھا ھەوڵبدە بۆ دەوامی بەیانیان زۆربەی ئەندامانی خێزان بە یەک ئۆتۆمۆبێل بڕۆن . 
٤. لەھەوای خێرا جامەکان دابخە .
پێویستە لەسەرت لەکاتی لێخۆرینی ئۆتۆمۆبێل و بوونی بایەکی بەھێز جامی ئۆتۆمۆبێلەکان دابخەیت ، چونکە کردنەوەی دبێتە ھێواش بوونەوەی ئۆتۆمۆبێلەکەت و زیاتر سەرف کردنی بەنزین ، چونکە ھەوا ھێزی بەرگری خێرایی ھەیە . 
٥. خێراییت کەم بکەوە . 
ھەرچەندە ئۆتۆمۆبێل خێراتر بڕوات ئەوا رێژەی سەرف کردنی بەنزین زیاتر دەبێت , بەڵام گەر بە ھێواشی لێبخوڕی ئەوا رێژەی ٢٥% بەنزین پاشەکەوت دەکەیت . 
٧. کەمکردنەوەی کێشی بارکراو لە ئۆتۆمۆبێل .
ھەر کاتێک بارێکی زیاترت لە ئۆتۆمۆبێلەکەت بارکرد ئەوا پێویستی بە ھێزی زیاتر و وزەی زیاتر دەبێت بۆ رۆیشتنی ئۆتۆمۆبێل، لەبەر ئەمە تا دەکرێت شتە زیادەکان لە نێو ئۆتۆمۆبێل بھێنە خوارەوە و باری زۆر قورس بارمەکە . 

سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2000بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 2 2020 8:31PM
12