»  ئۆتۆمبێل

بۆچی تایەی ئۆتۆمبێل رەنگی رەشە ؟!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەموومان دەزانین کە زۆربەی تایەی ئۆتۆمبێلەکانی ئێستا رەنگی رەشە، بەڵام زۆربەمان نازانین کە بۆ چی کۆمپانیاکان پەنایان بردە بەر ئەو رەنگە بۆ ئەوەی ببێتە رەنگی تایەی ئۆتۆمبێل، ھەروەھا ئەو پرسیارە دەکرێت کە بۆچی کۆمپانیاکان تایەی رەنگاو رەنگی وەک سوور و زەرد بەرھەم ناھێنن، ھەرچەندە ئەم رەنگانە سەرنج راکێشتریشە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی (Hug The Rodas) کە تایبەتە بە کۆمپانیای تایەی جیھانی (GoodYear) لەسەرەتادا کە لە ساڵی ١٨٩٥ تایەی ئۆتۆمبێل دروست کرا رەنگی تایەکە سپی بوو، ھەروەھا وا دەزاندرا کە بەھۆی دووکەڵی ئۆتۆمبێل کە لە گزۆزەوە دەردەچێت تایەکە رەنگی دەگوڕێت بۆ رەنگی رەش، ھەروەھا ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی تایەکە پتەوتر بێت لەگەڵ ئەو پێکھاتە لۆکەییەی بەکار دەھات لە دروست کردنی تایە لەو سەردەمە بۆ ئەوەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکە کەم بکاتەوە و پتەوتری بکات.

دواتر زانایانی ئەم بوارە بۆیان دەرکەوت کە تێکەڵ کردنی پێکھاتەیەکی کیمیاوی بەناوی (کاربۆنی رەش) لەدروست کردنی تایە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەم ماددەیە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بمژێت، کە ھۆکار بوو بۆ شەق شەق بوونی تایەکان و تێکچوونی بە شێوەیەکی خێرا.

ھەروەھا ئەم مادەیە لەگەڵ گازەکانی دیکە دەبوونە گەرمی و دەتواندرا بە ئاسانی لە ناوببردرێن، ھەروەھا ئەم مادەیە ھیچ کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر تایەکە نەبوو بەڵکو بەپێچەوانەوەی کاریگەری باشی ھەبوو لەسەر پتەوی و بەھێزی تایەکان و دواجار دەبووە ھۆی سەلامەتی شوفێر و خێرایی، چونکە بە بوونی تایەی بەھێز واتا تۆ بزوێنەرێکی بەھێزتر و متمانە پێکراوت دەبوو.

دەکرێ بڵێین تایە گرنگترین بەشی ئۆتۆمبێلە چونکە کاریگەری لەسەر تەواوی ئۆتۆمبێلەکە ھەیە وەک خێرایی و برێک(ئیستاپ) و ئاسوودەیی سەرنشینان، لەبەر ئەمە شتێکی سەر سوڕھێنەر نییە کە لەسەردەمی ئێستامان زۆرینەی تایەکان رەنگیان رەشە. 
ھەروەھا ئەم جۆرە تایانە زۆر پراکتیکترن لەو تایانەی خەتێکی سپی تێدایە یا لەو تایانەی کە بەتەواوەتی سپین، ھەرچەندە وا سەیری تایەی سپی دەکرێت کە شکۆمەندی زیاترە بەتایبەتی بۆ ئۆتۆمبێلە کلاسیکیەکان .

ئەوەی جێگە باسە تا ئێستاش ھەندێک کۆمپانیای بواری ئۆتۆمبێل تایەی رەنگاو رەنگ بەرھەم دەھێنن بەڵام لە ئێستادا ئەم جۆرە تایانە گونجاو نییە بۆ بەکارھێنانی رۆژانە.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6060بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:18PM
12