»  ئۆتۆمبێل

لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئەم ھەڵانە ئەنجام مەدە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
رۆژانەی خەڵکێکی زۆر خەریکی شوفێرییە بۆ ئەوەی بگەنە شوێنەکانی مەبەستی خۆیان، جا چ گەشت بێت بۆ شارەکان یا بەیانیان روو لە دەوامی فەرمانگەکان دەکەن لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی شوفێرەکان بە وریایی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێکیان کۆمەڵە ھەڵەیەک ئەنجام دەدەن کە زیان بە ئۆتۆمبێلەکەیان دەگەینێت، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر ھەندێک ھەڵە کە نابێت شوفێران لەکاتی ڵخوڕینی ئۆتۆمبێل ئەنجامی بدەن.

١.لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل با دەستت لەسەر گێڕ نەبێت بەتایبەتی ئەگەر رێگەکە دوور بوو، چونکە ئەمە وادەکات لێک خشاندن لە نێوان بەشی خوارەوەی گێڕەکە رووبدات و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر گێڕەکە و لە دوا رۆژ تووشی کێشەت دەکات.

٢. لە کاتی گەیشتن بە لوفەکان و سوورانەوەکان خێراییت کەم بکەوە، بۆ ئەوەی دەبڵەکان زیانیان پێنەگات .

٣. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت حەماوەی ھەستا و ئاوی رادێتەر کەمی کرد، پێویستە لەسەرت ئاو لە ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت بەڵام پێویستە پلەی گەرمی ئاسایی بێت و نابێت ئاوەکە سارد بێت بۆ ئەوەی رادێتەرەکەت تێک نەچێت. 

٤. پێش ھەر گەشتێک پشکنینی پاڵەپەستۆی ھەوای تایەکانت بکە، چونکە تایەکان راستەوخۆ کاریگەریان لەسەر پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەت ھەیە .

٥. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێر تۆماتیک بوو زۆر پێ لە بەنزین مەنی و لەناکاو شوێنی گێڕ بگۆڕی، چونکە ئەم کارە تەمەنی گێڕەکەت کەم دەکاتەوە و تووشی کێشەی دەکات.

٦. کاتی گۆڕینی روونی ئۆتۆمبێل، نەکەی روونەکە لە سەرەوە رابکێشیت(وەک ئەوەی ئێستا لەھەندێک روون گۆڕ ئەنجامی دەدەن) بەڵکو پێویستە لە خوارەوە لە شوێنەی تایبەت روونەکە دەربدەیت و ھەموو روونەکە بێتە دەرەوە چونکە روونی کۆن کاریگەری خراپی لەسەر بزوێنەرەکەت دەبێت و مانەوەشی لەناو بزوێنەر کێشەت بۆ زیاد دەکات.

٧. باری زیاد لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەت بار مەکە چونکە کاریگەری لەسەر تایەکان دەبێت و ھەروەھا کاریگەری لەسەر لایتەکانی پێشەوە دەبێت چونکە پێشەوە بەرزتر دەکاتەوە لە ئاستی ئاسایی خۆی.

٨. کاتێک بۆ ماوەی زیاتری لە دوو ھەفتە ئۆتۆمبێلەکەت رادەگری، برێک بەرز مەکەوە بەڵکو لەلای تایەکان بەرد دابنێ چونکە بەم شێوەیە برێکەکەت لە تێکچوون دەپارێزی، بەتایبەتی ئەگەر پلەکانی گەرما بەرز بوو .


سەرچاوە| پێگەی سیدتی


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4802بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:26PM
12