»  ئۆتۆمبێل

پێشکەوتنی ئۆتۆمۆبێل بە پێی کات

کوردزۆن
درووستکردنی ئۆتۆمۆبێل بە چەندین قۆناغ تێپەڕیووە پێش ئەوەی بگاتە ئەو شێوازەی کەوا ئێستا دەیبینین. لێرەدا باسی قۆناغەکانی پێشکەوتنی ئۆتۆمبێل بەدرێژایی مێژوو دەکەین:-
ئۆتۆمبێلی بوخاری
بیرۆکەی ئۆتۆمبێلی بوخاری لەسەر دەستی داھێنەری فەڕەنسی (نیکۆلا جۆزێف کۆنیو) لەساڵی (١٧٦٩)ی زایینی داھێنرا. لەم جۆرە ئۆتۆمۆبێلە مەکینەی بوخاری و گەرمکەری ئاو جیاکرابوونەوە لەبەشەکانی تری ئۆتۆمۆبێل، لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە بوون، بەخێرایی (٢,٥) میل لە کاتژمێرێکدا دەڕۆیشت، بە شێوازی سێ تایە دروست کرابوو، دەبوایە ئۆتۆمۆبێلەکە ھەموو (١٠ بۆ ١٥) خولەک وەستابوایە، تاوەکو بوخارەکە دووبارە لە مەکینەکە پاشەکەوتکرابوایەوە.
دوای ساڵێک ھەمان داھێنەر ئۆتۆمۆبێلێکی بوخاری دروستکرد کەوا شوێنی چوار کەسی لەخۆ دەگرت. 
دوای ئەمە داھێنەران لەچەندین وڵات دەستیاکرد بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی، لەوانەش ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیای گەورە، لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ( ئۆلیڤەر ئیفانس) یەکەم کەس بوو کەوا داھێنانی ئۆتۆمۆبێلی بوخاری لەسەر ناوی ئەوەوە تۆمارکرا، ئەمەش لەساڵی (١٧٨٩)ی زایینی، لەبەریتانیا ( ریچارد تریفیسیک) یەکەم ئۆتۆمۆبێلی دروستکرد کەوا بە بوخار کاری دەکرد، ئەمەش لەساڵی (١٨٠١)ی زایینی.
سەرچاوە
- الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2210بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Aug 17 2021 8:36AM
12