»  گفتوگۆ

ئێستا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
گەورە نووسەری روسیا تولستۆی سێ پرسیاری ئاڕاستەی خۆی کرد و دواتر ھەر خۆی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە . 
پرسیارەکانی بریتی بوون لە : 
١.گرنگ سات لە ژیانت چی یە ؟ 
٢.گرنگترین کار چی یە ؟ 
٣.گرنگترین کەس کێ یە ؟ 
ئەوەی جێگەی سەرسورمان بوو تۆلستۆی وەڵامی ھەر سێ پرسیارەکەی بریتی بوو لە یەک وشە ئەویش (ئێستا). 
بۆ پرسیاری یەکەم ، گرنگترین سات لە ژیانت (ئێستا)یە . 
بۆ پرسیاری دووەم ، گرنگترین کار ئەنجامی بدەیت ، ئەو کارەیە کە (ئێستا) ئەنجامی دەدەیت . 
بۆ پرسیاری سێیەم ، گرنگترین کەس ، ئەو کەسەیە کە ئێستا لەگەڵت دادەنیشێت و ھاودەمت دەبێت . 
بەم شێوەیە ھەستت بەرامبەر بە وشەی (ئێستا) دەگۆڕێت چونکە دەزانی ئێستا چەند گرنگە لە ژیانت . 
ئێستا کلیلێکی زێڕینە بۆ سەرکەوتن و داھێنان و گۆڕانکاری . 
ئێستا ، کاتێکی پیرۆزە . 
رابردوو بە ھەموو خۆشی و ناخۆشییەکانی رۆیشت و جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە . 
داھاتووش بەدەست خودای گەورەیە . 
بەڵام (ئێستا) موڵکی تۆیە ، دووربکەوە لەو کەسانەی نەرێنیانە بیر دەکەنەوە ، پێویستە لەسەرت ناوی خۆت لەسەر بەردێک بنەخشێنی . 
ھەوڵبدە خەونەکانت بەدی بێنی ، وشەی ئەستەمە  لە فەرھەنگی خۆت بسڕەوە ، تۆ توانای ئەمەت ھەیە . 
ئێستات بە رەنگە جوانەکان رەنگ بکەو داھاتووت رووناک بکەوە . 


458بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:01PM