»  گفتوگۆ

دایکێک گفتوگۆ لەگەڵ کوڕەکەی دەکا و رایدەسپێری

کوردزۆن
کوڕی ئازیزم ..
رۆژێک دادێ بەپیری دەمبینی ... لەوانەیە رەفتارەکانم زۆر بەلاتەوە رێک نەبێت،
ئەوکاتە تکات لێدەکەم !!..
ھەندێک کاتم پێبدە و کەمێک ئارامبە بۆ ئەوەی تێم بگەی ...
کاتێک دەستەکانم دەلەرزن و خواردن لەدەمم بەردەبێتەوە، کاتێک توانام نابێت جلەکانم بپۆشم، ھەندێک ئارام بە لەگەڵم، ئەو کاتانەت بیر بێتەوە کە من چۆن فێرم دەکردی، ئەو کارانەی ئەورۆ بەمن ناکرێت ..
گەر وەک جاران رێک پۆش نەبووم و بۆنم خۆش نەبوو......
گلەییم لێمەکە و لەبیرت بێ لەبچوکییت چەند ھەوڵمدەدا تا رێک پۆشت بکەم و بۆنت خۆش بکەم، پێمەکەنە کاتێک لەھەندێک بابەت نازانم کە لەسەردەمی ئێوە پەیدابووە  ..
 تۆ ببە بە چاو وعەقڵم و شتە نوێیەکانم فێر بکە بۆ ئەوەی ئاگاداری کاروانەکە بم..
من فێرە رەوشتم کردی و فێرم کردی چۆن رووبەرووی ژیان ببیتەوە ..
چۆن ئەمرۆ جورئەت دەکەیت و پێم دەڵێیت ئەوە دەبێت ئەوە نابێت ...
لە بیر کۆڵیم و ھێواشی قسەکردن و بیرکردنەوەم بێزار مەبە، چونکە خۆشی من لە گفتوگوکردنە لەگەڵ تۆ... .. 
تەنھا یارمەتیم بدە لەو کارانەی توانام بەسەریان دا ناشکێت، چونکە تائێستاش من دەزانم چیم دەوێت ..
کاتێک قاچەکانم خەجاڵەتم دەکەن و نامبەن بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستمە، بەسۆز بە لەگەڵم، لەبیرت بێ چەندین جار دەستی تۆم گرتووە تا فێری رۆیشتن بووی ...
شەرم مەکە رۆژەک لەرۆژان دەستم بگری بمبەی بۆ شوێنێک، چونکە تۆش بەیانی بەدوای یەکێک دەگەڕێی بتبات بۆ ئەو شوێنە ...
بزانە من وەک تۆ روو لەژیان نیم، من چاوەرێی مردن دەکەم ..بۆیە لەگەڵم بە .. لەدژم مەبە ..
کاتێک ھەندێک ھەڵەی منت بیر دێتەوە، بزانە ئەوکارانە تەنھا لەبەر بەرەژەوەندی تۆ ئەنجامم دەدا، و باشترین شت کە ئێستا بیکەیت لەو ھەڵانەم خۆش بیت .. خوا لێت خۆشبێت و بتپارێزێت...
تائێستاش قاقای پێکەنینت دڵخۆشم دەکات وەک جاری جاران .. بۆیە لە ھاوڕێیەتیت بێبەشم مەکە ...
کاتێک لەدایک بوویت لەگەڵت بووم ... بۆیە کاتێک دەمرم لەگەڵم بە ...


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3418بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:41PM