»  گفتوگۆ

چاکە و پیاوەتی لەنێو خەڵک لەناو مەبەن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لە ساڵی ١٨٨٠ شاژنی تایلەند لەنێو ئاو خنکا ، چونکە پاسەوانەکان بۆیان نەبوو دەست لەجەستەی شاژن بدەن و بەتاوانبار ھەژمار دەکران و لە سێدارە دەدران . 
ھەمووان سەیری شاژنیان کرد تا گیانی لەدەستدا .. لەبەرچی ؟ 
چونکە یاسای تایلەند دەڵێت : ئەو کەسەی دەست لەجەستەی شاژن بدات دەبێت بکوژرێت. !!! 
ئەم جۆرە یاسایانە چاکە و پیاوەتی لەنێو خەڵک دەکوژێت . 
ئەگەر شوفێرێکی ئۆتۆمبێل لەکەسێکیدا و رایکرد ..! 
بۆ مەرگ جێی ھێشت ، تۆش کەسەکەت بینی و ھەڵت گرتەوە و بە ئۆتۆمبێلی خۆت گەیاندتە نەخۆشخانە و لە رێگادا گیانی لەدەستدا . 
ئایا دڵنیایی ئەوەت ھەیە کە وەک تاوانبار ھەڵسوکەوتت لەگەڵ نەکەن ؟ 
ئایا کاتێک پۆلیس دێتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەت لەگەڵ دەکات و تۆش سوێند دەخۆیت کە تۆ ھۆکار نیت  بۆ ئەم رووداوە و رۆلی تۆ تەنھا یارمەتیدانی قوربانییەکە بووە ، بەڵام باوەڕت  پێناکەن . 
ئەمە پێی دەگووترێت کوشتنی چاکە و پیاوەتی لە نێو خەڵک .. 
ئەو کەسەی پارە قەرز دەکات و نایداتەوە ، وا دەکات جارێکی دیکە خەڵک قەرز بە کەسانی پێویست نەدات . 
ئەو کەسەی داوای ھاوسەرگیری دەکات و ماڵە خەزوورانی رێزی دەگرن و ئەرکێکی زۆری ناخەنە سەر . 
دواتر بەشێوەیەکی نارێک مامەڵە لەگەڵ کچەکە دەکات و سەرگەردانی دەکات . 
وا دەکات خەڵک داوای مارەیی زۆر بۆ کچەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە لای ماڵی زاوای رێزی زۆربێت . 
ئەوەی کاری خراپە دەکات و دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی خراپەکاری ، متمانە لەنێو خەڵکە باشەکە لەناو دەبات . 
جارێکی دیکە کەسە باشەکان سەرکێشی بە چارەنووسی خۆیان و ماڵیان ناکەن بۆ یارمەتیدانی کەسانی پێویست . 
ئەوەی لەرێگا دەستت لێ رادەگرێت و دواتر ھەڕەشەی کوشتنت لێدەکات و پارە وسامانت دەبات . 
گیانی پیاوەتی لە نێو خەڵکی دەکوژێت و جارێکی دیکە خەڵک بۆ کەسانی پێویستیش ئۆتۆمبێلەکانیان راناگرن. 
دەگێڕنەوە جارێکیان سوارچاکێک لەو دۆڵ و دەشتە بۆ کەسێک وەستا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات ، دواتر کەسەکە ئەسپەکەی لێ دزی . 
خاوەن ئەسپەکە ھاواری کرد : ئەگەر پرسیاریان لێکردی بڵێ ئەسپەکەم کڕیووە و ئەم شتە بۆ خەڵک مەگێڕەوە ، بۆ ئەوەی چاکە و پیاوەتی لە نێو خەڵکی لە ناو نەچێت . 
ئێوەش ھەریەکەو لەلای  خۆتان کارێک مەکەن چاکە و پیاوەتی لەنێو خەڵکی لەناو بچێت ، چونکە داڕمانی تەواوی کۆمەڵگە لەو کاتە دەست پێدەکات کە چاکە  و خێر و پیاوەتی نامێنێت . 
سەرچاوە | ثقف نفسك 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
425بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:57PM