»  گفتوگۆ

تۆ دوا نەکەوتوویت و نە لەپێش کەسی نیت .. تۆ لە کاتی خۆتی ..

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خێزانی پێکھێناوە ، و دوای ١٠ ساڵ ئینجا منداڵیان بووە ، یەکێکی دیکەش لە تەمەنی ٣٠ ساڵی ھاوسەرگیری کردووە و دوای ساڵێک مندالیان بووە . 
خانمێک لە تەمەنی ٢٢ ساڵی ھاوسەرگیری کردووە ، بەڵام پیاوەکەی لەگەڵی خراپە ، ئافرەتێکی دیکە لە تەمەنی ٣٤ ساڵی ھاوسەرگیری کردوە و پیاوەکەی زۆر لەگەڵی باشە . 
یەکێک لە تەمەنی ٢٢ ساڵی زانکۆی تەواو کردووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ چاوەڕێ دەکات تا کارێکی دەست کەوێت ، یەکێکی دیکەش لە تەمەنی ٢٧ ساڵی زانکۆ تەواو کرد و ئەو کارەی دەست کەوت کە خەونی پێوە دەبینی . 
یەکێک لەتەمەنی ٢٥ ساڵی بووە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بەڵام لە تەمەنی ٤٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد . یەکێکە دیکە لە تەمەنی ٥٠ ساڵی بووە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بەڵام لە تەمەنی ٩٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد . 
لەکاتی خۆت کار بکە ، تۆ نە لەپێشی و نە دواکەوتوویت .. 
لەوانەیە ھەندێک وات تێبگەینن کە لە پێش تۆن یا لە دوای تۆن .. 
بەڵام لەوە دڵنیابە کە تۆ لە شوێنی راستەقینەی خۆتی ، تۆ لەو کاتە کار دەکەی کە خودای گەورە بۆی داناوی .. 
بەئارامی کار بکە و بژی .. با دڵت ئاسوودە بێت .. 
کات  بەدەست خودای گەورەیە .. بە ویست و دەسەڵاتی خۆی بەڕێوەی دەبات ، ھەموو شتەکانت لەکاتی خۆی پێدەبەخشی و ھەموو شتێک لای خودای گەورە بە ئەندازەی خۆیەتی .. 
لەبەر ئەمە پەلەت نەبێت و ھەموو شتێک لەلای خودای گەورە بەرنامەی بۆ دارێژراوە .
سەرچاوە | ثقف نفسك



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
429بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 3:00PM