»  گفتوگۆ

مردوویەک ئامۆژگاریمان دەکات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مردوویەک ئامۆژگاریمان دەکات 
جوان سەرنج بدە بزانە چی نووسراوە 
ئەم نامەیە پێش مردنی کەسەکە نووسراوە . بەم شێوەیە ھاتووە .. 
دوای مردنم خەمی ئەم شتانەم نابێت و گرنگی بە جەستەم نادەم . 
چونکە موسڵمانان بە زۆربەی کارەکان ھەڵدەستن ئەوەش بریتیە . 
١.ھیچ جلێکم لەبەر نامێنێت . 
٢.بەخۆیان دەمشۆن . 
٣. دواتر کفنم دەکەن . 
٤.لەناو ماڵەکەم دەمبەنە دەرەوە . 
٥. دواتر بەرەو ماڵەکەی دیکەم دەبەن .. (گۆڕستان ). 
٦. زۆر کەس بەشداری لە نانشتنم دەکەن ، بەشێکیان کاری گرنگی خۆی دوا دەخات بۆ ئەوەی بەشداربێت لە پرۆسەی ناشتنم ، لەوانەش بەشێکیان رۆژێک لە رۆژان بە خەیاڵیش دانەھاتوو بمبینێت یا ئامۆژگاریم بکات . 
٧.شتە تابیەتیەکانم فڕێدەدرێت وەک 
کلیلەکانم .. 
کتێبەکانم .. 
پێڵاوەکانم .. 
جلوبەرگەکانم .. 
ئەگەر کەسوکارم باش بن ئەوا دەیکەنە خێر ، ئەگەر نا فڕێیدەدەن . 
دڵنیا بن لەوەی جیھان بۆ من خەمبار نابێت .. 
رەوڕەوی ژیان بۆ من ناوەستێت .. 
بارودۆخی ئابووری بەردەوام دەبێت . 
کارەکەم دەدرێتە کەسێکی دیکە .. 
موڵک و ماڵم بە میراتی دابەش دەکرێت . 
بەڵام من لێپێچینەوەم لەگەڵ دەکرێت لەسەر ئەو موڵکانە .. 
یەکەم شت لەدوای مردنم لێم دەسەندرێتەوە ناوەکەمە .. 
کاتێک دەمرم و دەمبەن بۆ مزگەوت دەڵێن کوا تەرمەکە .. 
کاتێک دەیانەوێت نوێژم لەسەر بکەن دەڵێن مردووەکە بھێننە پێشەوە .. 
ھیچ کەسێک بە ناوی خۆم بانگم ناکات .. 
ھیچ شتێک بەھای نامێنێت ، تەنانەت ناوەکەشم .. 
لەبەر ئەمە لە ژیان بە بنەماڵە و ھۆز و ناوبانگ ھەڵمەخەڵەتێن .. 
چونکە ئەم دونیایە ھیچ نییە ، ئەوەی رووی تێدەکەین زۆر مەزنە .. 
ئەی ئەو کەسەی زیندووی باش بزانە .. سێ جۆرە خەڵک خەمت بۆ دەخۆن . 
١.ئەوانەی بەسەرپێی دەمانناسن دەڵێن ، گوناحە و کۆچی دوایی کرد . 
٢. ھاورێکانت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یا بۆ چەند رۆژێک خەمت بۆ دەخۆن ، دواتر دەگەرێنەوە سەر گاڵتە وگەپی خۆیان وەک ئەوەی ھیچ رووینەدابێت . 
٣. خەمە گەورەکە لەماڵەکەت و کەسەنزیکەکانت دەبێت . 
بۆ ماوەی ھەفتەیەک خەم دەخۆن .. دواتر بۆ ماوەی چەند مانگێک ... تا دەگاتە ساڵێک ... 
دواتر دەتخەنە نێو تێنووسی یادگارییەکان .. 
چیرۆکی تۆ لە نێو خەڵکی کۆتایی پێھات .. 
چیرۆکی راستەقینەت لەگەڵ دوارۆژ و قیامەت دەستی پێکرد .. 
ئەوانەت لێکراوە و داماڵدرای لە .. 
١.جوانیەکەت .. 
٢. ماڵ و مولکت . 
٣. تەندروستیت . 
٤. منداڵەکانت . 
٥. لە خانوو و کۆشک و تەلار جیا کرایتەوە . 
٦. ھاوسەرەکەت . 
ھیچ شتێک لەگەڵت نەماوە تەنھا کارو کردەوەکانت نەبێت . 
لێرەدا ژیانی راستەقینە دەست پێدەکات .. 
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ، چیت بۆ ئەم ساتە ئامادە کردووە .. 
چیت بۆ ناو گۆڕ و قیامەت ئامادە کردووە .. 
ئەم راستەیە پێویستی بە ھەڵوەستەیەک ھەیە .. 
لەبەر ئەمە پارێزگاری لەمانە بکە : 
١.نوێژە فەرزەکان : 
٢.سوونەتەکان . 
٣. چاکە  و خێری بە نھێنی . 
٤. چاکە لەگەڵ خەڵکی . 
٥. شەو نوێژ .. 
لەوانەیە ئەمانە دوای بەزەیی خودای رزگارت بکەن . 
خۆت بۆ ئەم رۆژە و ئەم تاقیکردنەوە چاوەڕوان کراوە ئامادە بکە .. 
چونکە رۆژێک دادێت دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە .. 
چاکە بکە و خێری زۆر بکە .. 
چونکە تاکە کاری مرۆڤە دوای مردنیشی بەردەوام دەبێت 
سەرچاوە |ثقف نفسك
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
647بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 11 2023 9:57PM