ئەم بابەتە گشتگیر نییە ، مەرج نییە ھەموو تەوەرەکانی لە ١٠٠% راست بێت ، بەڵام دەکرێت بەشێکی گشتگیر بێت و ئەو مرۆڤانەی ئەو خەسڵەتانەیان ھەیە ھەمان شتیان لەسەر جێ بەجێ ببێت .
١.ئەگەر لەسەر سک دەخەویت .
ئەوا کەسێکی خەمباری و ھەست بە ترس و دڵەراوکێ دەکەیت .
٢. ئەگەر بە خێرایی توڕە دەبیت .
ئەوا تۆ کەسێکی دڵ باشی و رق و کینە لە دڵت نییە .
٣. ئەگەر بەھەندێ دیمەنی گۆرانی و فیلم گریانت دێت .
ئەوا کەسێکی دڵپاک و دەگمەنی و ھاوشێوەت کەمە .
٤. ئەگەر زستانت لە ھاوین پێخۆشترە .
ئەوا تۆ کەسێکی ھێمنی و ئارەزوو دەکەیت لە ژیان جێگیر بی .
٥. ئەگەر بە ھاوین و زستان لەکاتی نووستن شتێک بەخۆت دادەکەیت .
ئەوا تۆ ئارەزووت لە تایبەتمەندییە و خاوەن تێڕوانینێکی دوا رۆژانەی .
٦. ئەگەر خەڵک بەبێ ھۆ تۆیان خۆش دەوێت .
ئەوا دڵنیابە خودای گەورە تۆی خۆش دەوێت .
٧. ئەگەر وا تێدەگەیت کە بەختەوەری راستەقینە لەگەڵ مرۆڤەکانە ، ئەوا لە وەھم دەژی .
چونکە بەختەوەری راستەقینە لەگەڵ خودای گەورەیە .
٨. ئەگەر وا تێبگەیت کە خۆ رووتکردنەوە و مکیاژی زۆر سەرنجی خەڵکی بۆ لات رادەکێشێت .
ئەوا بزانە تۆ ھەڵەیت ، چونکە ئەم شێوازە تەنھا مرۆڤە سەرەرۆکان رادەکێشێت .
٩. ئەگەر وا دەزانی ھەڵە ناکەیت .
ئەوا تۆ کەسێکی دەبەنگی .
١٠. ئەگەر وا تێدەگەیت کەس بە بێ تۆ ناژیت .
ئەوا ھەڵەیت ، پێش تۆش و دوای تۆش ژیان ھەر بەردەوام دەبێت .
سەرچاوە | ثقف نفسك