»  گفتوگۆ

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ژیانێکی سادە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.لەژیان لەگەڵ کەسانی سادە تێکەڵ بە و ھاوڕێیەتیان بکە ، چونکە گرنگترین سەرمایەیان لە ژیان رەوشتیتیان و شانازی بەم سەرمایەش دەکەن . 
٢. کەسە سادەکان لە ژیان دوو شتیان لە لا گرنگە ، سادەیی و زەردەخەنەی سەر لێوانیان . 
٣. خێر لەوەدا نییە ماڵ و موڵک و منداڵت زۆربێت ، بەڵکو خێر لەوەدایە کاتێک چاکەیەک دەکەیت ، سوپاسگوزاری خودای گەورە بکەیت کە ئەم رێیەی بۆ ئاسان کردوویت . 
٤. کاتێک ھەڵە دەکەیت یا گوناھێک دەکەیت ، بە خێرایی پەشیمان بەوە و داوای لێخۆشبوون بکە . 
٥. ھەموو مرۆڤەکان لە ژیان بەشی خۆیان پاڵەپەستۆیان لەسەرە ، تۆش بە ئەندازەی خۆت پاڵەپەستۆت دەکەوێتە سەر ، بەڵام رێگە مەدە ئەم جۆرە پاڵەپەستۆیانە بتروخێنن . 
٦. ئێمە لەسەر زەوییەک دەژین کە شوێنی تاقیکردنەوەیە و پێغەمبەرانیش بە ھەمان شێوەی ئێمە تاقیکراونەتەوە . 
٧. سوپاسی ئەو کەسانە بکە کە پێش ئەوەی داوای لێبووردنیان لێبکەین ، لێمان تێدەگەن .. 
٨. سوپاسی ئەو کەسانە بکە کە سەرەڕای نەنگیەکانمان ھێشتا ئێمەیان خۆش دەوێت و پاڵپشتیمان دەکەن . 
٩. لەو کەسانە ببورە کە ئازاریان داویت ، راستە ئاسان نیە، بەڵام دڵ و دەروونت ئارامتر دەبێت و پێگەت لەلای خودای گەورە بەرزتر دەبێت . 
١. زۆر گوێ بە لێکدانەوەی خەڵک مەدە ، چونکە ھەندێک کەس لە ژیانیان کاریان بووتە ناشیرین کردنی خەڵکی دیکە و ھەموو شتەکان لە پێناوی خودای گەورە ئەنجام بدە . 
سەرچاوە | ثقف نقسك


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
382بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:21PM