»  گفتوگۆ

خەیاڵی خۆ کوشتن

ڕه‌هێل صابر عبدالله (نووسین)
زۆر جار ئێمە کاتیک لەژیانمان بێزار دەبین، ئەمیش بەھۆی ئەوەی لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانماندا سەر کوتوو نەبووین یاخود نەگەیشتووین بەو ئامانجەی کە دەمانویست، بۆیە ئەوە بەمێشکمان داھاتووە کە خۆمان بکوژین، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بیرمان لەوە نەکردۆتەوە یاخود لەبیرمان چووە ئێمە کێن و بۆچی دروستکراوین و بۆ چی دەژین، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لایەنی دینیمان زۆر خراپە و لەبیرمان کردوە کە خودای گەورە ئێمەی بۆچی دروست کردوە یان ھەندێک جار دەڵێن ئەم ژیانە ھیچ نیە.
ئینجا بۆ ئەوەی خۆمان لەم جۆرە خەیاڵ و بیرکردنەوانە بەدوور بگرین ئەوا پێوستە لایەنی رۆحی و لایەنی جەستەیمان بەھێز بکەین و وابکەین کەوا شەیتان نەتوانێت زەفەرمان پێ ببات، چونکە ئەو خەیاڵ و بیرکردنەوانە ھەموو لەشەیتانەوەیە.
سەرەتا پێویستە خۆمان بناسین ئایە ئێمە بۆچی دروست کراوین ئەگەر ئەم ژیانە ھیچ بایەخێکی نەبێت ئەی بوونی ئێمە لەم ژیانە مانای چیە؟ جا بۆیە پیویستە سەرتا لایەنی  رۆحیمان بەھێز بکەین ئەویش بە پەیرەوکردنی ئەو بەرنامە و پرۆگرامەی کە خوای گەورە بۆی داناوین و ئەو فەرموودە پیرۆزانەی پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێت پێی فەرمووین.
وەلایەنی جەستەیش پێویستی بەھەوڵ و تێکۆشانە بۆ نمونە ئێمە کاتێک لەکارێک شکست دەخۆین پێویست بەوە ناکات ژیان لە پێش چاوی خۆمان رەش بکەین و گۆشە گیربین، بەڵکو دەبێت بە ئومێدە بۆ کارەکانمان ھەوڵبدەین ئەگەر چەند جارێکیش شکستت خوارد ئەوە دڵنیابە کە لە کۆتایدا سەرکەتوو دەبیت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەوڵی ئەوە بدە ھاورێیەتی ئەو کەسانە بکەیت کە ھەمیشە  بە ئومێدەوە دەرواننە داھاتوویان، بۆ ئەوەی ببنە پاڵنەر و یارمەتیدەرێک بۆ سەرکەوتن لە کارەکانتدا.
وە لەژیاندا ھەمیشە ئەوە بزانە ھیچ کارێک بەبێ شکشت نایەتەدی، دەبێت تامی شکست بکەیت، وە پەندێکی کوردی جوان ھەیە دەڵیت: (سوار تانەگڵی نابێت بەسوار) ئەمەش مانای وایە تاوەکو نەکەویت تامی سەرکەوتن نازانیت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
7139بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - May 11 2018 4:57PM