١.ھەوڵبدە خەتمێکی قورئان بکەیت ، چونکە کەم کەس ئەم کارە دەکات .
٢. گەر ناتوانی واز لە مۆبایلەکەت بھێنی ئەوا بەلایەنی کەم ، بەکاری بھێنە بۆ خوێندنەوەی قورئان و زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران .
٣. کاتێک لەر ێگای بۆ کارێک یا لە ناو ئۆتۆمبێلی زۆر زیکری خودای گەورە بکە بەتایبەتی سونەتی تەکبیر( اللە اکبر ، اللە اکبر ، لا إلە إلا اللە ، واللە اکبر ، اللە اکبر ، وللە الحمد ).
٤. کەسوکارت ئاگاداربکەوە لە پاداشتی ئەو رۆژانە ، با ئەوانیش رۆژانە سونەتی تەکبیر بکەن ( اللە اکبر ، اللە اکبر ، لا إلە إلا اللە ، واللە اکبر ، اللە اکبر ، وللە الحمد ) و وا بێنە پێش چاوی خۆتان کە ئێوە لە ماڵی خودان و حەج دەکەن .
٥. ھەوڵبدە بەرۆژوو بیت بەتایبەتی لە نۆمینەی حاجیان و رۆژی عەرەفە ، چونکە خێری یەکجار زۆرە .
٦. ئەو ئافرەتەی پێیناکرێت بەرۆژوو بێت ، با ئاگاداری کەسوکاری بکات ئەم کارانە بکەن ئەو کات خێری ئەوان بۆ ئەویش دەنووسرێت .
٧. ھەوڵبدە شەونوێژ بکەیت ، چونکە زیندووکردنەوەی سونەتەکانی پێغەمبەرمانە ٨. ئەگەر لە تواناتدا ھەیە سەدەقە بکە ، ئەگەر بە شتێکی کەمیش بێت ، ئەگەر لایەنی دارایشت باشە ، ئەوا ئاگاداری کەسانی ھەژار بە بۆ دابین کردنی پێویستیەکانی رۆژانی جەژن .
٩. با نیەتت باش بێت لە کارەکانت ، ھەوڵبدە لەسەرجەم کارەکانی رۆژانە لە مزگەوت و دەوام و کار بە نیەتێکی پاک و باش کارەکان ئەنجام بدەیت .
١٠ . زۆر نزا بکە و ، چونکە کاتی کردنەوەی ھەموو دەرگا داخراوە کانە .
لە بیرت نەچێت باشترین نزاکانت با لە رۆژی عەرەفە بێت .
لە کۆتاییدا ئەوە بزانە کە پەرستشی خودای گەورە تەنھا ئاسوودەیی بە دوای خۆی دەھێنێت و ھیچ زیانێکی نییە ، جگە لە قازانج و بەردەوام بوونت لەسەر پەرستشەکان ئاسوودەیی و ئارامیت پێ دەبەخشێت .
سەرچاوە | ثقف نفسك