تیشکی ڕەنینی موگناتیسی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێک لەو پشکنینانەی بۆ نەخۆش دەنووسرێت ئەوەیە تیشکی رەنینی موگناتیسی بگرێت ، ھەرچەندە ئەم تیشکە بۆ نەخۆش و پزیشک زۆر شت دەردەخات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زیانی خۆی ھەیە . لەوانەش :
• ئەگەر پارچە ساچمە یا ئامێری دیکە چێنراو ھەبێت لەناو لەش ئەوا بەم تیشکە دەست بە جوولە دەکات ، لەوانەش تووشی برینی زیاتری بکات .
• ھەندێک ئامێر ھەیە وەک ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ ، ناتوانن لە ژێر ئامێری تیشکی رەنین موگناتیسی کار بکەن ، لەبەر ئەمە دەبێت رابگیرێن و ھەندێک جار زیانی بۆ نەخۆشەکە دەبێت .
• ھەندێک جار دەبێتە ھۆی دروست بوونی ھەستیاری (حەساسیە) بۆ بەشێکی جگەر یا گورچیلەکان ، ھەرچەندە ئەم حاڵەتە زۆر فراوان نییە ، بەڵام بوونیشی ھەیە .
• تیشکی موگناتیسی مەترسی لەسەر ئافرەتی دووگیان و کۆرپەکەی ھەیە لەبەر ئەمە ھەندێک جار دکتۆرەکان خۆیان بەدوور دەگرن لە نووسینی ئەم تیشکە بۆ ئافرەتانی دووگیان .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|