چۆن لەماڵەوە کۆتای بە کۆکەی تەڕ (بەڵغەم) دەهێنیت
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
بوونی بەڵغەم لە قورگ یەکێکە لەو حاڵەتە ناخۆشانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت ، بەڵام دەتوانی ئەم حاڵەتە لەماڵەوە چارەسەر بکەیت بە گرتنە بەری ئەم رێگایانە .
• رێژەیەکی زۆر شلەمەنی بخۆوە ، چونکە ئەم یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی گیرانی قورگ و وا دەکات ئەو بەڵغەمە بە ئاسانی بێتە دەرەوە و واباشترە ئاوی گەرم بخۆیتەوە یا شەربەتی گەرم بخۆیتەوە .
• غەرغەرە بە ئاوی خوێواک بکە ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کوشتنی میکرۆبەکان و نەھێشتنی بەڵغەم لە ناو قورگ ، کوپێک بھێنە و کەوچکێک خوێ بھێنە و بۆ ماوەی ٣٠ – ٦٠ چرکە غەرغەرەی پێبکە و کاتی پێویست ئەنجامی بدە.
• بەکارھێنانی زەیتی ئۆکالبتۆس ، ئەم زەیتە دەکرێتە لە رێگەی ھەڵمژینی ھەڵمەکەی سوودی لێببینی و یاخود لە رێگەی چەورکردنی قورگەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەرچوونی بەڵغەم .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|