ئایا کۆڕۆنا بە وشککەرەوەی قژ (موجەفە) لەناو دەچێت
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
رۆژە لەدوای رۆژ ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان روو لە زیاد بوون دەکات ، بەڵام سوپاس بۆ خودای گەورە کە ئەم پەتایە لە وڵاتی ئێمە بەو شێوە ترسناکە نییە .
لە ئێستادا خەڵک لە وڵاتان چەندین پرسیاری تایبەت بە کۆڕۆنا دەوروژێنن و بە دوای وەڵامی راستەقینە دەگەڕێن ، یەکێک لەو پرسیارانە ئەوەیە ئایا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە وشککەرەوەی قژ لەناو دەچێت .
پسپۆڕانی بواری زانستی دەڵێن لە رووی زانستیەوە ھیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت وشکەرەوەی قژ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناو دەبات، لەگەڵ ئەمەش گەرمی کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامدراوە سەبارەت بە بەرگەگرتنی ڤایرۆسەکان بۆ گەرمی ، دەرکەوتووە ڤایرءسی تاجی تا رادەیەک دەتوانێت بەرەنگاری پلەکانی گەرمی ببێتەوە .
ھەروەھا دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆڤید- ١٩ لە پلەی گەرمی ٥٦ سەدی بەسەرەوە لەناو دەچێت , واتا گەر ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی ٢٠ – ٣٠ خولەک لەنێو ئەو پلە گەرمییە دابوو ئەوا لەناو دەچێت .
ھەروەھا گەر بۆ ماوەی پێنج خولەک لە نێو ٦٥ پلەی سەدی دابوو ئەوا لەناو دەچێت .
لەبەر ئەمە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێوێستە جلوبەرگەکانمان بە ئاوێکی گەرم بشۆین و پێوستە پلەی گەرمی ئاوەکە لە ٦٠ پلەی سەدی زیاتر بێت بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەناو ببات .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|