ئەگەرەکانی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەندە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
توێژەرانی پزیشکی پزیشکی رۆژانە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم پەتایە بھێنن .
لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا نەتواندراوە کۆنترۆلی تەواو حاڵەتەکان بکرێت ولەھەندێک وڵات رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆرە و بووتە مەترسی لەسەر گیانی ھاوڵاتیان .
توێژەرانی پزیشکی پێیانوایە کە لە نێوان ٥ – ٤٠ کەس لە ھەر ھەزار تووشبوویەکی کۆڕۆنا گیان لەدەست بدەن و ھەندێک سەرچاوە دەڵێن رێّژەی ١% تووشبوانی کۆڕۆنا گیان لەدەست دەدەن .
ھەرچەندە ئەستەمە ئەم رێژەیە لە ھەموو وڵاتانی جیھان وەک یەک بێت، چونکە لە ھەندێک شوێن رێژەکە زۆر لەمە کەمترە و لەھەندێک وڵات رێژەکە بەرزترە .
ئەمەش پەیوەستە بەھەندێک حاڵەت لەوانە :
١.ئەو تەمەنەی کە تووشی ھاتووە .
٢.رەگەزی نەخۆشەکە ، چونکە تا ئێستا زیاتر پیاوان زیاتر بە بەراورد بە ئافرەتان بەم ڤایرۆسە گیان لەدەست دەدەن.
٣.باری گشتی تەندروستی کەسی تووشبوو ، واتا تا چەند کەسەکە نەخۆشی کەمتر بێت ئەوا ئەگەری رزگاربوونی زیاترە .
٤.سیستەمی تەندروستی شوێنەکە ، تا سیستەمە رێکتر بێت ئەوا نەخۆشەکان سەلامەتر دەبن .
سەرچاوە | BBC
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|