»  تەندروستی

لەئێستادا چۆن جلەکانمان بشۆین

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھان و لە ئێستادا زیاتر لە ١٩٥ وڵات بە دەست ئەم ڤایرۆسە دەناڵێن، رۆژانە چەندین پرسیار دەورووژێندرێت بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی ھاتنی ئەم ڤایرۆسە . 
یەکێکە لەو پرسیارانەی خەڵک دەیکات ئایا ، جلوبەرگ کۆڕۆنا دەگوازێتەوە .؟ 
زۆرینە زانایان لەسەر ئەوە کۆکن گە جلوبەرگ گەر ھەڵگری پژمین یا کۆکینی مرۆڤێکی تووشبوو نەبێت ، ناتوانێت ڤایرۆس بگوازێتەوە ، لەبەر ئەمە مەترسییەکان کەمترن ، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بە وشیاری مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەکان بکرێت و خۆمان بەدوور بگرین لە جلوبەرگی پیس و یا ئەوانەی تووشبووینە بە حاڵەتەکە . 
زانایان بۆ ئەوەی مرۆڤ دڵنیا بێتەوە کە جلوبەرگەکانی پاکە و ھەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا نییە ، داوایان لێدەکەن کە جلوبەرگەکانیان بە ئاوی گەرم بشۆن . 
زانایان پێیان باشە ، خەڵک جلوبەرگەکانیان لە پلەی گەرمی ٥٦ بەسەرەوە بشۆن و ئەم کارەش بە جلشۆر بکرێت و ماوەکەی ٢٠ – ٣٠ خولەک بێت . 
یاخود لە پلەی گەرمی ٦٥ بیشۆن و بۆ ماوەی ٥ – ١٠ جلوبەرگەکان لە نێو جلشۆر بێت . 
ھەروەھا زانایان داوا لە خەڵک دەکەن کە دوور بکەونەوە لە دانانی جلوبەرگ لە شوێنی زۆر سارد یا بەستوو ، چونکە بەشێک لە ڤایرۆسەکان توانایان ھەیە بۆ ماوەی ھەزارەھا ساڵ خۆیان لە شوێنی سارد حەشار بدەن . 
سەرچاوە | الجزیرە 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1424بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 26 2021 1:42AM