چەند زانیارییەکی گرنگ دەربارەی کۆڕۆنا ، چەند لەسەر دەستەکان دەمێنێتەوە ؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەگەڵ بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان زانیاری جۆراوجۆر دەربارەی ئەو ڤایرۆسە رۆژانە دەخرێتە روو ، لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتانی جیھان بەدەست ئەم پەتایە دەناڵێنن چارسەرێکی بنەڕەتیشی نییە .
رێکخراوی یونسێف لەسەر پێگەی خۆی چەند رێنماییەکی لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوکردووتەوە کە تێیدا ئامۆژگاری منداڵان دەکات چۆن خۆیان لەم ڤایرۆسە بپارێزن .
لە بەبشێکی رێنماییەکان ھاتووە ، ئەو ڤایرۆسە بە ھەوا ناگوازرێتەوە و لەسەر دەستەکان تەنھا بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەمێنێتەوە .
ھەروەھا دەڵێت ، ئەگەر ئەم ڤایرۆسە کەوتە سەر تەنێک ئەوا بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر دەمێنێتەوە و ، لەبەر ئەمە گەر دەستەکانت خاوێن بن ئەوا مەترسی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسەت نییە .
ھەروەھا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ماوەی ٩ کاتژمێر لەسەر قوماس دەمێنێتەوە ، لەبەر ھەوڵبدەن جلەکانتان بشۆن یاخود بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بیدەنە بەر خۆر . بەم جۆرەش لەناو دەچێت .
ھەروەھا لەسەر دەستەکانت ھەندێک جار تەنھا بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەمێَنێتەوە ، لەبەر ئەمە بەکارھێنانی موعوقەم زۆر پێویستە بۆ ئەوەی لەناوی ببات .
زانایانی ئەمەریکی بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئەوە کۆکن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگەی کۆکە و پژمین بڵاو دەبێتەوە و ھەروەھا گەر دلۆپی ئاوی ئەو کەسەی تووشبووە کەوتە سەر تەنێکی رەق ئەوا لەوانەیە بیگوازێتەوە بۆ کەسانی دیکە ، لەبەر ئەمە دەبێ وریای خۆتان بن و خۆتان پاک رابگرن و دوور بکەونەوە لە قەرەباڵغی .
سەرچاوە | پێگەی العربیە .
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|