بۆچی رێژەی مردنی بەتەمەنەکان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاترە ؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ئەم پرسیارە زۆربەی خەڵک دەیپرسێت بۆ چی ئەم ڤایرۆسە زیاتر ھەڕەشە لە بەتەمەنەکان دەکات بەبەراورد بە کەسانی دیکە
زانایان دەڵێن دوو ھۆکار بۆ ئەم حاڵەتە ھەیە :
١.لاوازی سیستەمی بەرگری لەش .
٢.لەشی بەتەمەنەکان توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە نییە .
ئەوەی زاندراوە ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری لەش بە تێپەڕبوونی تەمەن لاواز دەبێت و توانای بەرگری کەم دەبێت .
پرۆفیسۆر ھانتەر لەم بارەیەوە دەڵێت : ئەو دژە تەنانەی لەشی مرۆڤێکی تەمەن ٧٠ ساڵەی دەری دەدات ، کوالێتی کەمترە لەو رژێنانەی کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە دەریدەدات .
لەبەر ئەمە ئەو ئەندامانەی لەش کە بە تێپەڕبوونی کات لاواز بوون ئەوا زیاتر تووشی ڤایرۆس و نەخۆشی دیکە دەبن .
سەرچاوە | پێگەی BBC
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|